لەیارییەكی ماراسۆنی ، میلان و ساسولۆ بەسێ گۆڵ یەكسانبوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەیارییەكی ماراسۆنی ، میلان و ساسولۆ بەسێ گۆڵ یەكسانبوون

 

لە ئیتاڵیا هەردوو یانەی ساسۆلۆ و میلان بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون، ئەندریا بینامۆنتی لەخولەكی چوار گۆڵی یەكەمی بۆ ساسۆلۆ تۆمار كرد،دوای شەش خولەكی تر ئەرماند لۆریۆنت گۆڵی دووەمی ساسۆلۆی تۆمار كرد،گۆڵی یەكەمی میلانیش لەخولەكی 20 لەلایەن رافائیل لیاو تۆمار كرا گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گێمی دووەم بە هەشت خولەك ئەرماند لۆریۆنت گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی میلانی تۆمار كرد،لەخولەكی 59 لۆكا یۆڤیچ گۆڵی دووەمی بۆ میلان تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە شەش خولەك نوا ئوكافور گۆڵی بەرامبەری بۆ میلان تۆمار كردەوە، بەم ئەنجامەش میلان لەدووەمی ریزبەندی بووە خاوەنی 69 خاڵ، ساسۆلۆش بە 26 خاڵ پلەی 19می ریزبەندی گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ