ئەمشەو دۆرتمۆند و ئەتلەتیكۆ ، شەڕی قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگ دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمشەو دۆرتمۆند و ئەتلەتیكۆ ، شەڕی قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگ دەكەن

 

بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی ئامادەكاری باشیكردووە بۆ ئەوەی لەیاری گەرانەوەی قۆناغی هەشتەمی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا لە ئەركە زەحمەتەكەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید براوە بێت و بگاتە قۆناغی پێشكۆتایی.

بروسیادۆرتمۆند لەیاری چوون بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ توشی دۆران بوو، لەم یارییەدا پێویستە بە جیاوازی دوو گۆڵ بردنەوە تۆمار بكات بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی داهاتوو، دۆرتمۆند بەشێوەیەكی باش ئامادەكاری بۆ ئەم یارییە كردووە، ئیدین تیرزیچ و یاریزانەكانی دەزانن ئەركیان ئاسان نیە بەڵام بە،پشت بەستن بە یاریگا و هاندەران متمانەیەكی باشیان بەخۆیان هەیە بتوانن خەونەكەیان بكەنە راستی.

دۆرتمۆند لە چەند رۆژی رابردوو لە بۆندس لیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بروسیامونشن گڵادباخی بردەوە ئەمەش هاندانێك دەبێت لەم یارییەشدا سەركەتوو بێت.

لەم یارییەدا هێرشبەری ئیڤواری سباستیان هالێر بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ریزەكانی دۆرتمۆند ناتوانێت بەشداری لەم یارییەدا بكات، گادۆن سانچۆی ئینگلیزیش دوای ئەوەی لەیاری رابردوو لە بۆندس لیگا بەهۆی پێكانەوە بەشداری نەكرد ، بۆ بەشداریكردن لەم یارییەدا ئامادەیە.

هەرچی یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدە بەشێوەیەكی باش و بەورەیەكی بەرز بۆ ئەم یارییە ئامادەیە، ئەم تیپە بەهۆی بردنەوەی یاری چوون، لەم یارییەدا بە بردنەوەو بەرامبەر بوون دەتوانێت بگاتە قۆناغی داهاتووی جامەكە.

ئەتلەتیكۆمەدرید لە چەند رۆژی رابردوو لە لالیگا لە جیرۆنای بردەوەو شوێنی خۆی لە ریزبەندی یانەكان باشتر كرد بۆ ئەوەی لەوەرزی داهاتوو بەشداری لە یانە پاڵەوانەكان بكاتەوە.

تیپەكەی دییگۆ سیمیۆنی راهێنەر لەم یارییەدا لە توانای هەرسێ یاریزان ممفیس دیپای و تۆماس لیمار و صاموێل لینۆ بێ بەش دەبێت بەهۆی پێكانەوە، هەریەك لە ساول نیگویز و ئەدریان نینۆ دوای چاك بوونەوەیان لە پێكان گەڕانەوە پێكهاتەی تیپەكەو هیوایان وایە بتوانن بە ئەنجامێكی باش بگەرێنەوەو بگەنە قۆناغی پێشكۆتایی.

 

هه‌واڵی گرنگ