یانەپاڵەوانەكان..ڕیال مەدرید مانچستەرسیتی دوورخستەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یانەپاڵەوانەكان..ڕیال مەدرید مانچستەرسیتی دوورخستەوە

 

ریال مەدرید لە یاریگای ئیتیحاد خۆی گەیاندە یاری پێشكۆتایی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا پاش ئەوەی لەیاری گەرانەوەی قۆناغی هەشتەم دوای بەرامبەر بوونیان لەكاتی ئاسایی و زیاد كراو بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەجیاوازی لێدانی یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا لە مانچستەرسیتی بردەوە.

رۆدریگۆ لەخولەكی 12 گۆڵی یەكەمی بۆ ریال مەدرید تۆمار كرد، گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.

لەخولەكی 76 كیڤن دی بروین گۆڵی بەرامبەری بۆ مانچستەرسیتی تۆمار كردەوەو كاتی ئاسایی و زیاد كراویش بەم ئەنجامە كۆتایی هات،بەهۆی بەرامبەر بوونیان لەیاری چوون بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەكیان یارییەكە چووە لێدانی یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا ریال مەدرید بەئەنجامی (4-3) گۆڵ براوە بوو، لۆكا مۆدریچ لە ریال مەدرید لێدانە سزاكەی لەدەستداو هەریەك لە جۆد بیلیگهام و لۆكاس فاسكێز و ناچۆ فێرناندێز و ئەنتۆنیۆ رۆدیگر گۆڵیان تۆمار كرد، لە مانچستەرسیتیش برناردۆ سیلڤا و ماتیۆ كۆڤاسیچ لێدانەكایان بەفیرۆدا و هەریەك لە جۆلیان ئەلڤارێز و فیل فۆدین و ئیدرسۆن مۆرایس گۆڵیان تۆمار كرد ، ریال مەدرید گەیشتە پێشكۆتایی و مانچستەرسیتی ماڵئاوایی كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ