بازاڕێك لەناحیەی عەربەت ئاگری گرت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بازاڕێك لەناحیەی عەربەت ئاگری گرت

ئەمڕۆ یەك شەممە بازاڕێك لە ناحیەی عەربەتی سەربەپارێزگای سلێمانی ئاگری گرت و تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە.

پەیامنێری كوردیو لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بازاڕێك لە ناحیەكە بەناوی بازاڕی هادی مۆڵ گڕی گرت و دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

وتیشی: تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەو زیانەكانی نەزانراوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش ڕوداوەكە تا ئێستا زیانی گیانی نەبووە.

هه‌واڵی گرنگ