كەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ یەك شەمە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو باران بارین و سبەی دوو شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ یەك شەمە 21- 04-2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو باران بارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەكات دوایی بەشێوەیەكی گشتی نمە بارانی پچر پچر لەكات و شوێنی جیاواز دەبارێت لە دوای نیوەرۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆك تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت وە لەكاتەكانی شەودا باران بارین نامینێت و كەشەكە سەقامگیر دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە نزیكەی (3-4) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .

ئەوەشی خستەڕوو: سبەی دوو شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە كاتەكانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی رۆژ هەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبێت , لە كاتەكانی شەودا كەشەكە سەقامگیر دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ڕێژەی (2-3) بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .

هه‌واڵی گرنگ