وەزارەتی حەجی سعودییە رێنمایی نوێ بۆ حاجیانی دەرەوەی وڵاتەکەی دەركرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی حەجی سعودییە رێنمایی نوێ بۆ حاجیانی دەرەوەی وڵاتەکەی دەركرد

وەزارەتی حەجی سعودییە ڕایدەگەیەنێت، لەسەر حاجیانی دەرەوەی سعودییە پێویستە ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشک و ئیفلیجیی وەربگرن.

ئەمرۆ یەك شەممە 21_ی نیسان_ی 2024 وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو رێنماییانەی لەسەر حاجییانی ناوخۆی سعودییە پێویستە بۆ ئەنجامدانی رێورەسمی حەج لەمساڵدا، لە ئەپڵیکەیشنی (صحتي) دیاریکراوە و بریتین لە، وەرگرتنی ڤاکسینێکی کۆرۆنای پەرەپێدراو، ڤاکسیۆنی ئەنفلۆنزا کە لەمساڵدا وەرگیرابێت، ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشک.

ئاماژە بەوەشکراوە، حاجییانی دەرەوەی سعودیە لەسەریان پێویستە ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشکیان وەرگرتبێت بە مەرجێک ماوەی 10 رۆژ بەسەر وەرگرتنەکەیەدا رۆیشتبێت.

هەروەها لەسەر حاجیان پێویستە بەلایەنی کەمەوە ڤاکسینێکی دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵانیان وەرگرتبێت، وەزارەتی تەندروستی سعودییەش داوا دەکات ئەو کەسانەی نیازی ئەنجامدانی حەجییان هەیە و توشبوی ئەم نەخۆشسانەن ناتوانن رێورەوسەمەکە تەواوبکەن ئەوانیش بریتین لە نەخۆشییەکانی:

1. راوەستانی گورچیلە

2. راوستانی دڵ

3. نەخۆشییەکانی سی

4. هەوکردنی جگەر

5. نەخۆشییەکانی دەمار

هه‌واڵی گرنگ