دوای نۆ ساڵ لەئەمڕۆوە گەشتی عەمرە لەئێرانەوە بۆ سعودیە دەستپێدەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای نۆ ساڵ لەئەمڕۆوە گەشتی عەمرە لەئێرانەوە بۆ سعودیە دەستپێدەكاتەوە

بەرپرسی یەكەی كاروباری حەج لە كۆمپانیای إرۆكەخانەكانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: دوای نۆ ساڵ لەئەمڕۆوە گەشتی عەمرە لە ئێرانەوە بۆ سعودیە دەستپێدەكاتەوە.

لەو بارەیەوە، محەمەد حسێن ئەجیلیان بەرپرسی یەكەی كاروباری حەج لە كۆمپانیای إرۆكەخانەكانی ئێران ڕایگەیاند: دوای ٩ ساڵ لەمڕۆ دووشەممەوە، گەستی چەند عەمرەكارێك لە ئێرانەوە بۆ سعودیە دەستپێدەكاتەوەو ناردنی عەمرەكاران بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە ئێرانەوە بەردەوام دەبێت و تاوەكو رۆژی ٢ی مانگی داهاتوو دەخایەنێت.

ئەوەشی خستەڕوو: لە ١١ فڕۆكەخانەی ئێرانەوە رۆژانە بۆ هەریەكەیان یەك گەشت ئەنجام دەدرێت و ژمارەی سەردانیكاران دەگاتە پێنج هەزارو ٧٢٠ عەمرەكاری ئێرانی.

هه‌واڵی گرنگ