لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیەندرایە بەغدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیەندرایە بەغدا

ئەمڕۆ سێ شەممە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیاندە بەغداو پێدەچێت هەفتەی داهاتوو مووچە لەهەرێم دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی كوردیو، ئەمڕۆ سێ شەممە، حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیاندە بەغداو وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە وردبینیی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت.

هه‌واڵی گرنگ