ئەمرۆ عەین و هیلال لەچامپیۆنس لیگی ئاسیا رووبەرووی یەكتردەبنەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ عەین و هیلال لەچامپیۆنس لیگی ئاسیا رووبەرووی یەكتردەبنەوە

 

عەینی، ئیماراتی، كاتێك دەبێتە میوانی یانەی هیلالی سعودی، چوار هەلی هەیە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، بەمەش بەهێزترین كاندید بێت بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی.

چانسی گەیشتن بە قۆناغی كۆتایی یانەی عەین بۆ یەكەمجار لە دوای خولی 2016 زیادی كردووە، دوای ئەوەی لە یاری چووندا لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی هیلال بە ئەنجامی (4-2) گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا، ئەمەش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی سوودی گۆڵكردن لە دەرەوەی یاریگای خۆی.

ئەمەش بەو مانایەیە كە عەین دەتوانێت بگاتە قۆناغی كۆتایی، ئەگەر بە گۆڵێك بدۆڕێت، بە هەر ئەنجامێك یەكسان بێت، یان بە هەر ئەنجامێك سەركەوتن بەدەستبهێنێت.

ئەگەر یانەی هیلال بە دوو گۆڵ سەركەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوا هەردوو یانە چانسی یەكسانیان دەبێت بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی، لە ڕێگەی كاتی زیادكراو یان لێدانی سزا.

لەلایەكی تریشەوە یانە سعودیەكە هیچ بژاردەیەكی تری نابێت جگە لە بردنەوە بە جیاوازی 3 گۆڵ، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ سەربكەوێت بۆ یاری كۆتایی.

عەین كارتی بردنەوەی زۆری هەیە، بە سەركردایەتی سۆفیان ڕەحیمی هێرشبەری مەغریبی، بە تۆماركردنی هاتریكی بەرامبەر هیلال لە یاری چوون هەمووانی سەرسام كرد.

ڕەحیمی لەم وەرزەدا 11 گۆڵی لە پاڵەوانێتی ئاسیا تۆمار كردووە، 7 گۆڵیشیان لە قۆناغی كۆتاییدا بووە.

پێشتر ڕەحیمی تاكە گۆڵی بۆ یانەی عەین تۆماركردبوو، لە یاریی چووندا بەرامبەر یانەی نەسری سعودیە لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا بە ئەنجامی 1-0 گۆڵ، دواتر لە یاریی گەڕانەوەدا لە ڕیاز دوو گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كرد كاتێك ، بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ براوە بوون.

هەروەها لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا، ئەستێرە مەغریبییەكە گۆڵی پێش و دواوەی لە بەرامبەر یانەی فەیحای سعودیە تۆماركرد.

مێژووی ئاسیاش پاڵپشتی یانەی عەین دەكات، چونكە لە یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٩ هیچ تیپێك نەیتوانی سەركەوێت بۆ یاری كۆتایی، دوای ئەوەی لە یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتاییدا دۆڕابێت.

دوایین یانە كە ئەو كارەی كردووە ، ئەهلی سعودیە بوو، لە خولی 2012، كاتێك لە یاری چووندا بە ڕكابەرەكەی ئیتیحاد (0-1) گۆڵ دۆڕا، پاش ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەدا بە (2-0) گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێناو سەركەوت بۆ یاریكۆتایی، بەڵام لە یاری كۆتایی بەرامبەر ئولسانی كۆریای باشوور توشی دۆران بوو.

بەدرێژایی مێژووی 21 ساڵەی پاڵەوانێتییەكە، تەنها سیۆنگنام ئیلهوا چونمای كۆریای باشوور لە ساڵی 2010 و هاونیشتیمانییەكەی جیۆنبوك لە ساڵی 2006 ئەم دەستكەوتەیان بەدەستهێناوە - جگە لە ئەهلی.

یەكەم یاری ئاسیا لە نێوان یانەی هیلال و عەین بوو، كاتێك دووەمیان لە قۆناغی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكاندا (1-0) سەركەوتنی بەدەستهێنا، لە ڕێگەی بەدەستهێنانی تاكە نازناوی چامپیۆنزلیگ، لە ساڵی 2003.

لە چامپیۆنزلیگدا هەردوو تیپ بە گشتی 14 جار ڕووبەڕووی یەكبوونەوە، هەریەكەیان 6 جار سەركەوتنیان بەدەستهێناوە و لە دوو یاریشدا یەكسانبوون.

بەڵام یانەی هیلال لە یارییەكانی پاڵاوتنەكاندا سەركەوتووە، چونكە عەینی لە خولی 2014 دوورخستەوە، بە بردنەوەی كۆی گشتی دوو یارییەكە بە ئەنجامی 4-2گۆڵ، هەروەها لە خولی 2017، بە بردنەوەی 3-0 گۆڵ لە ئەنجامەكانی یاریگای خۆی و دەرەوەی یاریگای خۆی.

 

هه‌واڵی گرنگ