قائیمقامیەتی هەڵەبجە داوای پاككردنەوەی تەنكی سەربانی شوێنە گشتیەكان دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قائیمقامیەتی هەڵەبجە داوای پاككردنەوەی تەنكی سەربانی شوێنە گشتیەكان دەكات

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە تەنها یەك هەفتەی بۆ پاككەدنەوەی تانكی سەربانی دوكانی خواردن و خواردنەوەكان داناوە و ڕایدەگەیەنێت: سەردانی هەر شوێنێك بكەین تانكیەكەی خاوێن نەكردبێتەوە دەستبەجێ دادەخرێت.

ئەمڕۆ شێ شەمە، د. دڵنیا فاروق، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند: بەمەبەستی پاككردنەوەی تانكی سەربانی ساردەمەنی، شیرینی، چێشتخانە و چایخانە و هەموو ئەوشوێنانە كە خواردن و خواردەمەنی بەرهەم دەهێنن لیژنە هاوبەشەكان دەستیان بە هەڵمەتێكی گەورە كردوە و سەردانی هەموشوێنەكان دەكەن.

وتیشی:تانكی سەربانی بەشێك لە شوێنەكان ژەنگی كردوە بۆیە پێویستی بەگۆڕین هەیە، چونكە بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان، ژەنگ یەكێكە لەو مادانەی كە لەش توانای شیكردنەوەی نییە، بۆیە لەناوگەدە و لەشدا دەنیشێت و مرۆڤ توشی نەخۆشییە مەترسیدارەكان و شێرپەنجە دەكات.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم خاوەن خواردن و خواردنەوەكان دەكات لە ماوەی یەك هەفتەدا تانكییەكانیان خاوێن بكەنەوە، لەدوای هەفتەیەك و لەكاتی سەردانی لیژنەكان هەرشوێنێك پابەند نەبوبێت دەستبەجێ دادەخرێت و لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی هەڵەبجە و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07518028483)ـەوە بكەن.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی هەڵەبجە

هه‌واڵی گرنگ