یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا..هیلال لە عەینی بردەوەو ماڵئاوایی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا..هیلال لە عەینی بردەوەو ماڵئاوایی كرد

 

سەرەرای ئەوەی لەیاری گەرانەوەی پێشكۆتایی یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا هیلالی سعودی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە عەینی ئیماراتی بردەوە بەڵام ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد چونكە لەیاری چوون بە (2-4) گۆڵ توشی دۆران هاتبوو.

رۆبین نیفێز لەخولەكی چوار گۆڵی یەكەمی هیلالی بەلێدانی سزا تۆمار كرد، بەڵام لەخولەكی 12 ئیریك گۆرگیتس دو میتیزیس گۆڵی بەرامبەری بۆ عەین تۆمار كردەوەو گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەخولەكی 51 سالم دۆسەری گۆڵی دووەمی هیلالی تۆمار كرد، سەرەرای هەوڵەكانیان یانەی هیلال بۆ تۆمار كردنی گۆڵی سێیەم بەڵام سەركەوتوو نەبوو، لەگەڵ ئەوەی یارییەكەیان بردەوە بەڵام لەیاری چوون دۆرا بوون ماڵئاواییان لە جامەكە كردوو عەین گەیشتە یاریكۆتایی.

 

هه‌واڵی گرنگ