غودەی ژەهراوی چیە ؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

غودەی ژەهراوی چیە ؟

 

 

زاراوەی (ژەهراوی بوون) دوو مانای هەیە :

1. واتە ماددەیەكی زیانبەخش بەرجەستەی مرۆڤ دەكەوێت، یان دەیخوات بەهەر جۆرێك و مەبەستێك بێت و لەهەر چۆنیەتیێك دابێت.

2. مادەیەكی ئاسایی كە پێویستە بۆ مرۆڤ وەكو خواردن یان دەرمان بەڕێژەیەكی دیاریكراو، بەڵام كاتێك بەڕێژەی زۆر زیاتر لە پێویست بەكاردەهێنرێت ئەوا دەگوترێت بەو ماددەیە ژاراوی بووە.

ژاراوی بوونی غودە لە مانای دووەمدا دەناسرێتەوە، واتە ڕێژەیەكی زۆر زیاتر لە پێویستی ئاسایی لە ڕێژراوی غودەی دەرەقی دروست دەكرێت و دەردەدرێت، هۆڕمۆنی سایرۆكسین كە ڕێژراوی غودەی دەرەقییە زۆر زیاتر لە پێویستی لەش فڕێدەدرێتە ناو خوێن، لە حاڵەتی غودەی ژاراوی یان غودەی سەریع كە چاكتر وایە پێی بگوترێت (پڕكاری قوڕگە گلاند، فرە ڕژێنی گلاندی دەرەقی) ئەو نیشانانە ڕوودەدەن.

(دڵە كوتە، ئارەقەكردنێكی زۆر، لاواز بوون و كێش دابەزین، گەرم داهاتنی لەش، سكچوون، دڵەڕاوكێ و ترس و لەرزین).

ئەگەر چارەسەر نەكرێت ئەوا ڕەنگە ئەو ماكانەی خوارەوەی لێ بكەوێتەوە ...

(تێكچوون و ناڕێكی لێدانی دڵ، چاو دەرپەڕین و چاو سووربوونەوەو ئاو پێداهاتن، كەم بینایی، جاری وا هەیە پەك كەوتنی دڵی لێ پەیدا دەبێت).

چۆن غودەی ژاراوی چارەسەر دەكرێت ؟

سێ ڕێگەی چارەسەركردن هەن بۆ ئەو نەخۆشیە، كە بەكارهێنانی حەب و دەرمانی پێویست لەهەموویان زیاتر كاری پێ دەكرێت، حەبی میسیمازۆڵ، یان كاربیمازۆڵ بەڕێنمایی پسپۆری هۆرمۆن و كوێرە گلاندەكان.

ڕێگەی دووەمی چارەسەركردن بریتیە لە خواردنەوەی یۆدی تیشكاوەر، كە ئێستا لەهەرێمی كوردستان بەربڵاونیە، بەڵام ڕێگەیەكی ئاسانە هەرچەندە دەبێتە هۆی سست بوونی غودە لەدواڕۆژدا.

ڕێگەی سێیەمی چارەسەركردن بریتیە لە لابردنی بەشێك (یان هەموو) لەغودەكە بەنەشتەرگەری.

پێویستە ژاراوی بوونی غودەو دەستنیشان بكرێت و چارەسەری پێویستی پێبدرێت بۆ ڕێگە گرتن لە ئاڵۆزكارییەكان.

(د. یوسف خەتی – پزیشكی كوێڕە رژێنەكان)

هه‌واڵی گرنگ