مانچستەریۆنایتد لە یاریگای ئۆڵترافۆرد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە شیفیلد یۆنایتدی بردەوە.
گایدن بۆگل لەخولەكی 35 گۆڵی یەكەمی بۆ شیفیلد یۆنایتد تۆمار كرد ، پاشان لەخولەكی 42 هاری ماگوایەر گۆڵی بەرامبەری بۆ مانچستەریۆنایتد تۆمار كردەوە،گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
لەخولەكی 50 بنیامین بریریتۆن گۆڵی دووەمی بۆ شیفیلد یۆنایتد تۆمار كرد، لەخولەكی 61 برۆنۆ فێرناندێز بەلێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری بۆ مانچستەریۆنایتد تۆمار كردەوە هەمان یاریزان لەخولەكی 81 گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆمار كرد،دوای چوار خولەكی تر راسمۆس هۆیلۆند گۆڵی چوارەمی مانچستەریۆنایتدی تۆمار كرد بەم بردنەوەیەش بووە خاوەنی 53 خاڵ گەرایەوە پلەی شەشەمی ریزبەندی ، شیفیلد یۆنایتدیش بە 16 خاڵ پلەی كۆتایی ریزبەندی گرتوەو هەنگاوێكی تر لە دابەزین نزیك كەوتەوە.