پاریس سان جێرمان هەنگاوێكی تر لە بردنەوەی نازناوەكە نزیك دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پاریس سان جێرمان هەنگاوێكی تر لە بردنەوەی نازناوەكە نزیك دەبێتەوە

 

پاریس سان جێرمان هەنگاوێكی تر لە بردنەوەی نازناوی خولی یانەكانی فەڕەنسا نزیك كەوتەوە كاتێك لە یارییەكانی گەڕی 29 بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە لۆریانی بردەوە.

عوسمان دێمبلی لەخولەكی 19 گۆڵی یەكەمی بۆ پاریس سان جێرمان تۆمار كرد،دوای سێ خولەكی تر كیلیان مباپێ گۆڵی دووەمی پاریسیەكانی تۆمار كرد،لەخولەكی 60 عوسمان دێمبلی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆمار كرد،لەكۆتا خولەكیش كیلیان مبابێ گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی تیپەكەی تۆمار كرد بەم دوو گۆڵەش مباپێ بووە خاوەنی 26 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكاران و پاریس سان جێرمان لە پێشەنگ بووە خاوەنی 69 خاڵ لە چوار یاری داهاتوو پێویستی بەیەك بردەوەی تر هەیە تا بە فەرمی ببێتە پاڵەوان.

 

هه‌واڵی گرنگ