جامی ئاسیای فوتساڵ..عێراق لە قۆناغی هەشتەم بە تایلەند دۆڕا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جامی ئاسیای فوتساڵ..عێراق لە قۆناغی هەشتەم بە تایلەند دۆڕا

 

هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق لە قۆناغی هەشتەمی جامی ئاسیا نەیتوانی بگاتە یاری پێشكۆتایی پاش ئەوەی بە تایلەند دۆرا.

لە گێمی یەكەم عێراق بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێشكەوت، لە گێمی دووەم سەرەرای ئەوەی تایلەند كە میوانداری جامەكەیە یاریزانێكی بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا بەڵام توانی بگەرێتەوەو دوو گۆڵ تۆمار بكات و بردنەوە بەدەست بهێنێت بەئەنجامی 3-2 گۆڵ و بگاتە یاری پێشكۆتایی و تایلەند سەركەوت بۆ كۆتاییەكانی جامی جیهانی، بەڵام بەهۆی بردنەوەی ئۆزباكستان كە میوانداری یارییەكانی جامی جیهانیە لە ڤێتنام لە قۆناغی هەشتەم هەڵبژاردەی عێراق چانسێكی تری پێ دەدرێت بۆ ئەوەی بگاتە یارییەكانی جامی جیهانی و بریارە رۆژی هەینی بەرامبەر بە ئەفغانستان یاری بكات ، ئەگەر لەم یارییەدا براوە بێت بەرامبەر بە براوەی یاری نێوان ڤێتنام و قیرغیزیستان یاری دەكات و براوەیان دەگاتە كۆتاییەكانی جامی جیهانی.

 

هه‌واڵی گرنگ