تین هاگ : تیپەكەمان زۆر بەرەو پێش چووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تین هاگ : تیپەكەمان زۆر بەرەو پێش چووە

 

تین هاگ پێیوایە یاریزانەکانی روحیەتی جەنگانیان هەیە و ستایشی برۆنۆ و کاسیمیرۆشی کرد.

پاش ئەوەی بەرامبەر بە شیفێڵد یونایتد شکستیان گۆڕی بۆ بردنەوە، ئیریک تین هاگی راهێنەری مانچستەر یونایتد رایگەیاند، دوو گۆڵیان لێ تۆمارکراوە و کارەکەیان بۆ خۆیان قورس کردووە، بەڵام توانیانە ئەنجامەکە راست بکەنەوە و تیپەکەی رۆحی جەنگانیان تێدایە.

سەبارەت بە درەوشاوەی برۆنۆ فێرناندێز و کاسیمیرۆش وتی: برۆنۆ لە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەردایە، ئەمە ئەو ئاستەیە کە ئێمە چاوەڕێی دەکەین لە ژمارە 10ی خۆمان، زۆر یەکگرتووە و یارییەکی باش ئەنجامدەدات، کاسیمیرۆش یاریزانێکی ناوەڕاستی بەرگری زۆر باشە لەگەڵ هاری ماگوایەر، ئەو بە بەردەوامی دەجوڵا کاتێک تۆپمان لابوو و یان کاتێک تۆپمان لانەبوو.

سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی یونایتدیش باسی لەوەکرد، هەوڵدەدەن بۆ پەرەپێدانی تیپەکە و ژمارەی ئەو گۆڵانەی لە ئێستادا تۆماری دەکەن پێشکەوتنێکی گەورەیە، ئەگەر چوار بەرگریکاریان لە پشتەوەش هەبێت دڵنیایە یەکگرتووتر دەبن.

راهێنەرەکە دوپاتیشیکرەوە تەنانەت کاتێک پاشیش کەوتوون نە ترساون و بەباشی مامەڵەیان لەگەڵ یارییەکە کردووە، ئاماژەی بەوەشدا 70 خولەکی یاری پێشوویان لە باشترین ئاستی خۆیاندا بوونە نەک ئەم یارییە.

هه‌واڵی گرنگ