یەكەمین كارگەی دروستكردنی كاغەز لە مـــێژوودا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەمین كارگەی دروستكردنی كاغەز لە مـــێژوودا

 

 

لەساڵی (794) ی میلادی بۆ یەكەمین جار لە جیهانداو لە سەردەمی خەلیفەی عەباسی (هاڕونە ڕەشید) یەكەم كارگەی بەرهەمهێنانی كاغەز لەشاری بەغدا دامەزرا لەلایەن موسڵمانەكانەوە.

كارگەكەش لەسەر دەستی وەزیری دەوڵەت (ڕەشید فەزڵ كوڕی یەحیا) كرایەوە، كە بە یەكەم شۆڕشی نوێگەری زانستی دادەنرێت لە جیهاندا، چونكە وایكرد نووسینی كتێبەكان ئاسانتر بێت، هەر بۆیە دواتر كارگەی كاغەز لە شارو وڵاتەكانی تریش دامەزراو زیاتر پەرەی پێدرا، لەوانە:

میسر لە ساڵی (800) ی میلادی.

ئیسپانیا لە ساڵی (950) ی میلادی

شاری قوستەنتینیە لە ساڵی (1100) ی میلادی.

دوورگەی سەقلییە لە ساڵی (1102) ی میلادی.

ئیتاڵیا لە ساڵی (1154) ی میلادی.

ئەڵمانیا لە ساڵی (1228) ی میلادی.

ئینگڵتەرا لە ساڵی (1309) ی میلادی.

شارستانێتی ئیسلامی

هه‌واڵی گرنگ