هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانەوە رایانگهیاند، بههۆی هێرشهكهی كێڵگهی غازی كۆرمۆر نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە
ئهمڕۆ ههینی 26ی نیسانی ساڵی 2024 هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانەوە رایانگهیاند، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەکەینەوە بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
ئاماژه بهوهشكراوه، ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.