ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی رایگهیاند، ڕوودەکەینە دادگای فیدراڵیی و بەهۆی پابەند نەبوونی پارتی و یەکێتی بە بڕیارەکانییەوە، سکاڵایان لەسەر تۆمارئەکەین
ئهنجومهنی سهرتاسهری مامۆستایانی ناڕازی رایانگهیاند، زیاتر لە 10 ساڵە دەسەڵاتی ستەمکاری کوردیی، لە ڕێی گەمەی ئابووریی سەربەخۆ و داڵدەدانی ئاوارەکان و شەڕی داعش و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم؛ دەستی خستووەتە بینەقاقای یەک بەیەکمان و بژێوی و خۆشگوزەرانیی و شکۆی گەلێکی کردووەتە بارمتەی دەوڵەمەندکردنی_دوو_بنەماڵە و قایمکردنی پێگە سیاسییە تاڵانکارەکانیان.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە ئێستاشدا و دوای بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی لە 21/ 2/ 2024، کە تروسکاییەک ئومێدمان بۆ گەڕایەوە و ئاهێک هاتەوە بەبەرمان، دەسەڵاتی_پاوانخواز، وەک ئەوەی فۆبیای هەبێت بە خۆشگوزەرانیمان، لە ڕێی سەپاندنی بەزۆرەملێی "هەژماری من"، ئەیەوێت دیسان کێشە بۆ مووچەکانمان دروستبکاتەوە و قووتی ئێمە بکاتەوە بە قوربانیی خۆسەپێنی خۆیان و بەرژەوەندیی بندیوارەکانیان.
ئهوهشخراوهتهڕوو، لێرەوە سەرباری ئەوەی داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژەکان ئەکەین، ئەو فۆرمە شوومە ڕەتبکەنەوە و پڕینەکەنەوە؛ هاوکات ڕایئەگەیەنین، دەسەڵات بەزوویی دەست لەم خۆفەرزکردنە نایاساییەی هەڵنەگرێت؛ ئەوا:
1-ڕووئەکەینە دادگای فیدراڵیی و بەهۆی پابەندنەبوونی پارتی و یەکێتی بە بڕیارەکانییەوە، سکاڵایان لەسەر تۆمارئەکەین.
2-بەزوویی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی لە شوێنی کاریگەر ڕائەگەیەنین.
3-بەردەوامئەبین لەچالاکی مەدەنیی و دەستبەراری فشارەکان نابین، تا گەیشتن بە مافە ڕەواکانمان.
مامۆستایانی ناڕازی دهشڵێن، داوا لە حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەند ئەکەین؛ لەبارەی بەنیشتمانیکردنی_مووچەوە (توتین)، بەزوویی بەئەرکی خۆیان هەڵبستن، بۆئەوەی مووچەخۆرانی ڕاستەقینە باجی غرور و خۆپەرستی دەسەڵاتداران و مووچەخۆری_بندیوار نەدەن.
لە کۆتاییشدا دووپاتی ئەکەینەوە، ئەم فشارانەی یەکێتی بۆ پڕکردنەوەی هەژماری من؛ ئەیسەلمێنێت:
ــ ئەم حیزبە یارییەکی دووڕووانەی قێزەون ئەکات و هەرگیز ناتوانێت خۆی لە پاشکۆیەتی و ملکەچیی پارتیی ڕزگاربکات.
ــ لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندایە، کە بڕیاری دادگا و کۆمسیۆنە.