کەمێک پێش ئێستا چوارەم یاری قۆناغی 8 ی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بۆ هەڵبژاردەکانی خوار تەمەن 23 ساڵ لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەکانی عێراق و ڤێتنام بە کۆتا هات کە تیایدا بێچووە شێرەکانی ڕافیدێن توانییان بە تاکە گۆڵێکی عەلی جاسم بردنەوە تۆمار بکەن و وەک چوارەم هەڵبژاردەی چوار گۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتییەکە خۆیان ناونووس کرد.