سەرۆكی فەلەستین: ترسمان ھەیە ئیسرائیل فەڵەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا بە زۆرەملێ بۆ ئوردن دەربکات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی فەلەستین: ترسمان ھەیە ئیسرائیل فەڵەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا بە زۆرەملێ بۆ ئوردن دەربکات

- سەرۆکی فەڵەستین ڕایدەگەیەنێت،ترسمان ھەیە ئیسرائیل فەڵەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا بە زۆرەملێ بۆ ئوردن دەربکات.

مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین ڕایگەیاند : "ئیسرائیل لە میانی ٢٠٠ ڕۆژدا، سەدا ٧٠ی ژێرخانی کەرتی غەززەی خاپوور کردووە، ھەروەھا ٣٤ ھەزار خەڵکی کەرتی غەززەشی کوشتووە".

 

ئاماژەی بەوەش كرد،ترسی ئەوەیان ھەیە دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی سەر کەرتی غەززە کە ماوەی ٧ مانگە بەردەوامە، ئیسرائیل فەڵەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا بە زۆرەملێ بەرەوە ئوردن دەربکات.

 

مەحمود عەباس لە میانی کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە ڕیاز، باسی لەوەش كرد: " ئیسرائیل لە میانی ٢٠٠ ڕۆژدا، سەدا ٧٠ی ژێرخانی کەرتی غەززەی خاپوور کردووە، ھەروەھا ٣٤ ھەزار خەڵکی کەرتی غەززەشی کوشتووە کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن".

ئەوەشی خستەروو، ترسی ئەوەمان ھەیە کە دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی سەر کەرتی غەززە، ئیسرائیل فەڵەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا بە زۆرەمڵێ بەرەو ئوردن دەربکات".

 مەحمود عەباس داواشی لە جیھان کرد کە دان بە ئەندامبوونی تەواوی دەوڵەتی فەڵەستین بنێن لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەروەھا داواشی لە وڵاتانی ئەورووپا کرد کە کە دان بە بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن ، ھەروەک چۆن دانیان بە ئیسرائیلدا، ناوە.

هەروەها ھۆشداری دا لە ھێرشکردنە سەر شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە و گوتی: "سەرجەم فەڵەستینییەکانی جەڵکی غەززە بە زۆرەملێی ئاوارەی شاری ڕەفەح بوون و ئەگەر ھێرش بکرێتە سەر شارەکە، ئەوە گەورەترین کارەسات لە مێژوویی گەلی فەڵەستین ڕوودەدات".

ڕاشی گەیاند "لە کۆتاییدا دەبێت لە ڕێگای کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییەوە، چارەسەرێکی سیاسی ھەبێت کە کەرتی غەززە، کەناری ڕۆژئاوا و قودس لە دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین کۆبکاتەوە".

هه‌واڵی گرنگ