خوێندكارانی هەرێم بۆ خوێندنی باڵا دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خوێندكارانی هەرێم بۆ خوێندنی باڵا دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم رایگەیاند، پێنج هەزار خوێندكار بۆ تەواوكردنی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا دەنێرێتە دەرەوەی وڵات و خوێندكارانی هەرێمیش دەتوانن سوودمەندبن.

ئەمرۆ دوو شەمە 29_ی نیسان_ی 2024 عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" ناردنە دەرەوەی ئەو خوێندكارانە بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا تەواوكاری قۆناغی یەكەمە كە ساڵی پار ئەنجامدراو تێیدا 400 خوێندكار بۆ خوێندن نێردرانە دەرەوەی وڵات، كە 48 خوێندكاریان لەهەرێمی كوردستان بوون".

باسی لەوەش كرد، خوێندكارانی هەموو پارێزگاكانی عیراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە دەتوانن داواكاری پێشكەشبكەن و هەر خوێندكارێك مەرج و رێنماییەكانی تێدا بێت، دەتوانێت سوومەند بێت، هاوكات كێبڕ‌كێكە لەسەر مەرجەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەبێت، نەك لەسەر پشكی پارێزگاكان".

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ساڵی رابردوو پێنج هەزار سكۆڵەرشیپی بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات راگەیەند و لەو ژمارە خوێندكارەش سێ هەزاریان بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نێردراون"

هه‌واڵی گرنگ