پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، پێویسته كورد له‌ناوخۆدا یه‌كگرتو بێت، هه‌روه‌ها له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی تێكه‌ڵی هیچ ململانێك نه‌بێت و ئه‌مجاره ده‌توانین ببین به‌شێك له چاره‌سه‌ر.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "پێویسته كورد یه‌كگرتو بێت و ئه‌م دۆخه تێبه‌پڕێنێت، دیسانه‌وه وه‌كو 100 ساڵ پێش ئێستا نه‌بینه‌وه به ئاوی ئاشێك كه هیچ سودێكی بۆ خۆمان نه‌بێت، پێویسته كورد له‌ناوخۆدا له یه‌كگرتو بێت و له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی تێكه‌ڵی هیچ ململانێك نه‌بێت و ئه‌مجاره ده‌توانین ببین به‌شێك له چاره‌سه‌ر".
باسی لەوەش كرد، له ساڵی 1991وه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك كراوه و له‌وكاته‌وه ده‌سه‌ڵات دروستكراوه و ده‌ڵه‌وت دروستنه‌كراوه و ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی وایكرد ئه‌زمونه‌ی ئۆپۆزسیۆن نه‌بێت و دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له 19ی 5ی 1992وه وایكرد كه دیموكراسی زۆر دوابكه‌وێت و "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین مافی ده‌نگدانی خه‌ڵك له دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كانی دوابكه‌وێت، به‌ڵام ئێستا له عێراق له ته‌نیشتی بابه‌ته ئیداری و دارایی و یاساییه‌كه‌وه بابه‌تی سیاسی هاتوه‌ته ئاراوه، ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كان و كۆمسیۆن بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "هه‌ركاتێك هه‌ڵبژاردن كرا كۆی دامه‌زراوه‌كانی پارێزگای سلێمانی كه ئه‌زومونی چوار هه‌ڵبژاردنی پێشتریان هه‌یه، به‌هیچ جۆرێك نه‌بوین به به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڵێن ده‌ده‌ین به یه‌ك مه‌ودا له هه‌مویانه‌وه دور ده‌بین".