سوپای ئۆكراینا رایدەگه‌یەنێت، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، توانیانه 55 هێرشی سوپای رووسیا تێكبشكێنن و پووچه‌ڵیان بكه‌نه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی دانیان به‌وه‌دا ناوه كه دۆخی شه‌ڕ له به‌ره‌كاندا زۆر دژواره. ئاژانسی رۆژنامه‌وانیی فڕه‌نسا ئه‌وه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی نیسان پێگه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاوی كردەوه، سوپای ئۆكراینا لە راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، له دوێنیوه تا ئه‌مڕۆ توانیویانه 55 هێرشی سوپای رووسیا پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
لای خۆشیەوە سوپای رووسیایش ده‌ڵێت، دوێنێ توانیویانه له به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتدا گوندی نۆڤۆباخمۆتیڤا كۆنترۆڵ بكه‌ن. له كاتێكدا ئۆكراینا له پێگه‌یشتنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی نزیك بووه‌ته‌وه.
ئاماژە بەوەش دراوە، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ توانیویانه 55 هێرشی رووسیا پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، ئه‌ویش له گونده‌كانی نۆڤۆباخمۆتیڤا و رۆژهه‌ڵاته‌كه‌ی له ئۆچیریتنی كه دوێنێ گه‌وره‌ترین شه‌ڕ له‌و به‌ره‌یه به‌رپا بوو. ئه‌و گوندانه ده‌كه‌ونه باكوری شاری ئه‌ڤدیڤكا كه سوپلی رووسیا له شوباتی رابردووه‌وه كۆنترۆڵیان كردووه.
ئۆكراینا له باشووری وڵاته‌كه، هێزه‌كانی توانیویانه گه‌مارۆی سوپای رووسیا بده‌ن، ئه‌ویش له چه‌ندان پێگه‌ی رۆژئاوای شاری دۆنیتسك كه رووسیا كۆنترۆڵی كردووه، به‌تایبه‌تی له كراسنوجۆریڤكا.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.