دەستپاكی هەرێم: پرۆسەی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی (2023- 2024) دەستپاكی زانستی ئەكادیمی خۆی لەدەستداوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەستپاكی هەرێم: پرۆسەی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی (2023- 2024) دەستپاكی زانستی ئەكادیمی خۆی لەدەستداوە

دەستەی دەستپاكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی خوێندنی باڵا (دبلۆم، ماستەر، دكتۆرا) بۆ ساڵی (2023- 2024) دەستپاكی زانستی ئەكادیمی خۆی لەدەستداوە.

دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی كردووە، تیایدا ئاماژەی بەوە كردووە: پرۆسەی خوێ،دنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (2023 - 2024) دەستپاكی زانستی ئەكادیمی خۆی لەدەستداوە.

لە نوسراەكەدا هاتوە،وەزارەتی خوێندنی باڵا هەڵبستێت بە پۆلێنكردنی ئەو خوازیارانەی خوێندنی باڵا كە بەپێی رێساكانی كارپێكراوەكان وەرگیراون بۆ ئەوەی گروپی یەكەم بەردەوام بێ لە خوێندنی خۆیان و سەبارەت بە گروپی دووەم بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی وەرگیراوان بدرێت.

ئەگەر وەزارەتەكەتان نەیتوانی خاڵی دووەم جێبەجێبكات ئەوا سەرجەم پرۆسەی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی ( 2023 - 2024 ) هەڵبوەشێنێتەوە و دووبارە دەرفەت بدرێت بۆ پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا لە پرۆسەیەكی نوێدا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ