ڤالڤێردی : دەبێت ڕێز لە ڕكابەرەكانی بەردەممان بگرین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤالڤێردی : دەبێت ڕێز لە ڕكابەرەكانی بەردەممان بگرین

 

فێدێ ڤاڵڤێردی ئۆروگوایی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید رایدەگەینێت ، دڵخۆشم بەوەی ئەمساڵ لە چەند یارییەك بەشێوەی سەرەكی بەشداریم كردووە ئەمەش بۆ من و هەر یاریزانێكی تر گرنگە، یاریكردن لە ریال مەدرید پڕ لە ركابەرییە هەموو یاریزانێك دەیەوێت سەركەوتوو بێت لەو ركابەرییە بۆ ئەوەی تیپەكەشی سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

ڤالڤێردی لەمیانی لێدوانێكیدا رایگەیاند ، كاتێك هەیە دەبێت شانازی خۆت بخەیتە لایەك و وا دابنێیت كە ئامادە نیت بۆ شتێك،لەیاری مانسیتی هەستم بە ماندووبوون دەكرد و بە ستافی تەكنیكیم گوت كە من ئامادە نیم هەوڵی زیاتر بدەم حەز دەكەم ئێستا لە ڕووی دەروونییەوە ئامادە م بۆ ئەوەی باشتر پێشكەش بكەم.

وتیشی ، من زۆر متمانەم بە تیپەكەم هەیە، وە دەبێت ڕێز لە ڕكابەرەكانی بەردەممان بگرین، بەڵام بە متمانەی تەواو بە یاریزانانی ناو تیپەكەمان بەڕاستی دەمانەوێت سەركەوتن بەدەست بهێنین، بۆ ئەوەش گەشتی میونخمان كردووە.

ئەوەیشی وت ، لە هەموو شتێكدا ئەنشلۆتی ڕاهێنەر گرنگیەكی گەورەی هەبووە بۆ من، ئەو بیرۆكەی ڕوونی پێبەخشیم كە چی دەوێت و چی دەتوانم وەك یاریزانێكی تۆپی پێ پێشبكەوم، هەوڵدەدەم هەموو هەوڵێك بدەم، فێربووم بۆ ئەوەی ئەو ساتانە بەرز نرخێنێت كە یاریزانێك دەبێت خۆی لەگەڵ ئەوەی ڕاهێنەر دەیەوێت بگونجێنێت”.

 

هه‌واڵی گرنگ