چاڤی : لیڤاندۆڤسکی یاریزانێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە و گۆڵکاری یانەکەمانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چاڤی : لیڤاندۆڤسکی یاریزانێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە و گۆڵکاری یانەکەمانە

 

چاڤی رایگەیاند دڵخۆشە بە بوونی عەقڵیەتی ریمۆنتادا و لیڤاندۆڤسکیش سەرکردەیە بۆ یاریزانەکانی تر.

دوای بردنەوەی یانەکەی لە ڤالانسیا و گەڕانەوە بۆ پلەی دووەم، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، یاریزانەکانی ئاستێکی نایابیان پێشکەشکردووە و شایستەی بردنەوە بوون.

چاڤی وتی: هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەم چونکە عەقڵیەتی ریمۆنتادا لەناو یاریزانەکاندا بوونی هەیە، لە تایمی یەکەمدا هەڵەمان هەبوو ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی دوابکەوین لە ئەنجامەکە بەڵام وەڵامدانەوەمان نایاب بوو.

وتیشی: سودێکی زۆرمان لە لێدانە وەستاوەکان وەرگرت و کۆنترۆڵی یاریگاشمان کردبوو بەڵام ژمارەیەک هەلی زۆری گۆڵ تۆمارکردنمان لەدەستدا و لە کۆتایدا بە بردنەوەکە رازیبووم.

دەشڵێت، لیڤاندۆڤسکی یاریزانێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە و گۆڵکاری یانەکەمانە، نمونە و سەرکردەیەکی گەورەی تیپەکەمانە، هەمیشە بە باشترین شێوە راهێنان دەکات و ئارەزووی گۆڵ تۆمارکردنی هەیە.

رونیشیکردەوە، ئاراوخۆ و چەند یاریزانێکی تریان هێشتا تەمەنیان بچوکە و پێویستیان بە فێربونی زیاتر هەیە تا لە داهاتوودا یارمەتی یانەکە بدەن، پێدریش نایابانە دەجوڵێت و سەلماندویەتی یەکێکە لە باشترینەکان.

هه‌واڵی گرنگ