وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم داوا دەكات سەرجەم مامۆستایان فۆڕمێكى تایبهت پڕی بكەنەوە كە بڕونامەیان بەدەست هێناوە.
بەگوێرەی گشتاندنێكی وەزارەتی پەروەردە كە ئاراستەی سەرجەم پەروەردەی شارەكان كراوە" پێویستە سەرجەم مامۆستایان كە بڕوانامەیان بەدەست هێناوە، بەبێ مۆڵەت ئەو فۆرمە پڕ بكەنەوە".
جێی ئاماژەیە گشتاندنی پۆلێنكردنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون، ماوەی مانگێكە لە هەرێمی كوردستان كاری لەسەر دەكرێ.
وەزارەتی دارایی لە ماوەی رابردودا ئاگاداری سەرجەم وەزارەتەكانی كردەوە، ناوی سەرجەم ئەو فهرمانبهرانهیان بۆ بنێردرێت كە بڕوانامەیان بەدەست هێناوە بەبێ وهرگرتنى مۆڵەت.