ئۆڵۆمپی ئاسیا..عێراق و ئەندەنوسیا بۆ پلەی سێیەم یاری دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆڵۆمپی ئاسیا..عێراق و ئەندەنوسیا بۆ پلەی سێیەم یاری دەكەن

 

وابریارە ئەمرۆ ئێوارە كاتژمێر 6:30 یاری دیاریكردنی پلەی سێیەم لە جامی ئاسیای ژێر تەمەن 23 ساڵان لەوڵاتی قەتەر لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق و ئەندەنوسیا ئەنجام بدرێت براوەی ئەم یارییەش سەردەكەوێت بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس كە مانگی ئابی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

عێراق لەیاری پێشكۆتایی ئەم پاڵەوانێتیبە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە ژاپۆن دۆرا، هەرچی ئەندەنوسیایە لەیاری پێشكۆتایی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە ئۆزبەكستان دۆرا.

هەردوو تیپ هەوڵ دەدەن بردنەوە لەم یارییەدا بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی بگەنە ئۆڵۆمپیادی پاریس،عێراق دەیەوێت بۆ جاری شەشەمین لە مێژوویدا بگاتە كۆتاییەكانی ئۆڵۆمپیاد، دواین جاری لەساڵی 2016 سەركەوت بۆ ئۆڵۆمپیادی ریۆدی جانیرۆ لە بەرازیل،هەرچی ئەندەنوسیایە دەیەوێت بۆ جاری دووەمین لە مێژوویدا بگاتە ئۆڵۆمپیاد پاش ئەوەی جاری یەكەمین لەساڵی 1956 بەشداریكرد، لە ئێستاشدا لە ریزەكانی هەردوو تیپ چەندین یاریزانی بەتوانا یاری دەكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ