باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باری کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، لەبارەی کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ تاوە باران و هەورە بروسکە کە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری بەهێز دەبێت بۆ لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان، پلەکانی گەرماش بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبارەی کەشی سبەی هەینی باسی لەوە کردووە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت بارینی لێزمە باران و بروسکەی ناوبەناو بەردەوامی دەبێت لە سەرتاسەری هەرێم، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ (2-4) بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 21

سلێمانی: 20

دهۆک: 20

زاخۆ: 21

هەڵەبجە: 19

کەرکوک: 21

سۆران: 20

حاجی ئۆمەران: 16

گەرمیان: 24

هه‌واڵی گرنگ