د.هادی علی بڵاویکردەوە، پارتی و یەکێتی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی دەکەنە قوربانی بەرژەوەندیەکانی خۆیان.
د.هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو، لە سەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا تویتێکی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاوکردەوە.
بەھۆی رێکنەکەوتنی پارتی ویەکێتی لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا یان دواخستنی ، جارێکیتر چارەنوسی سیاسی و ئیداری ھەرێم لەبەردەم قەیرانێکی ترسناکدایە..مەخابن ئەو دوو لایەنە لە چەندین وێستگەی ھەستیاردا ، بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی دەکەنە قوربانی بەرژەوەندیەکانی خۆیان.