حوسییەكان قۆناغی چوارەم دژی ئیسرائیل دەست پێدەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حوسییەكان قۆناغی چوارەم دژی ئیسرائیل دەست پێدەكەن

 

 

حوسییەكانی یەمەن دەڵێن، هەر كەشتییەك بە ئاڕاستەی كەنارەكانی ئیسرائیل بچێتە بە ئامانجی دەگرن.

(یەحیا سەریع) وتەبێژی سەربازی كۆمەڵی ئەنسارولڵای حوسییەكانی یەمەن ئاشكرای كرد، قۆناغی چوارەم لەدژی ئیسرائیل دەستپێدەكەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەر كەشتییەك ڕووەو كەنارەكانی ئیسرائیل بچێت بە ئامانجی دەگرن.

وتەبێژی سەربازی حوسییەكان دەڵێت، چۆن لە رابردوو هەر كەشتییەك ڕووەو ئیسرائیل بچووبوایە لەدەریای سپی و ناوچەكانی تر بە ئامانج دەگیرا، ئێستاش هەمان بەرنامە درێژە پێدەدەن.

هەروەها ناوبراو هەڕەشەی ئەوەشی كرد، كە ئەگەر ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر ناوچەی رەفح لە كەرتی غەززە، ئەوا هەر كەشتییەك كە پەیوەندی نزیكی بە ئیسرائیل هەبێت دەكرێتە ئامانج.

هه‌واڵی گرنگ