وەزارەتی کارەبا: 19 كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی کارەبا: 19 كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان

وەزارەتی كارەبای حكومەتی كاربەڕێكەڕی هەرێم ڕایگەیاند: دۆخی كارەبا ئاسایی بۆتەوە و ڕۆژانە نزیكەی 19 كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حكومەتی كاربەڕێكەڕی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی کێڵگەی کۆڕمۆڕ بەتەواوی توانای خۆی بەرهەمهێنانی دەست پێکردەوە لە ئێستادا دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ڕۆژانە بەتێکڕا 17 بۆ 19 کاتژمێر کارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە، لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 500 ملیۆن پێ سێجایە.

هه‌واڵی گرنگ