وەزیری بەرگری توركیا: چەكدارانی پارتی كرێكاران ئازادانە لە سلێمانی هاتووچۆ دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری بەرگری توركیا: چەكدارانی پارتی كرێكاران ئازادانە لە سلێمانی هاتووچۆ دەكەن

وەزیری بەرگری توركیا رایدەیگەینێت: پارتی كرێكارانی كوردستان ناچار بووە، زۆرێك لەوناچانە بەجێبهێڵێت كە پێشتر لێیبوون، بەڵام لەشاری سلێمانی بەشێوەیەكی ئازادنە هاتوچۆ دەكەن.

گولەر لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوەكرد: سەرۆك رەجەب تەیب ئەرۆدغان، لەمیانی كۆبونەوەكانی ئەم دواییەی لە بەغدادو هەولێر، پێی راگەیاندون، ئەگەر دەتانەوێت بە ئاشتی بژین، پێویستە لەو رێكخراوە چەکدارە دوربكەونەوە، خۆشحاڵی خۆشی دەربڕیوە بەو گۆڕانەی لە هەڵوێستی بەرپرسانی عێراقدا هاتووەتە ئاراوە، بەرامبەر بە پارتی كرێكاران.

باسی لەوەشکرد، نیگەرانی وڵاتەكەشی دەربڕیوە لە هەڵوێستی ئێران و رایگەیاندووە، مامەڵەی هاوڕێ‌ ئێرانیەكانیان لەو مەسەلەیەدا دۆستانە نیە پێیان دەڵێین، چەكدارانی پارتی كرێكاران لەو خاڵەوە پەڕیونەتەوە بۆ ناوچەیەكی ترو بە فرۆكەی بێفرۆكەوان چاودێریان دەكەین، لە وەڵامدا پێمان دەڵێن، گەڕاوین هیچ كەسێكی لێی نیە، بەدڵنیایی ئەمە مامەڵەیەكی دۆستانە نیە و ئێمە نیگەرانین لە ئێرانیەكان.

لەو چوارچێوەیەدا رۆژنامەی (الشرق الاوسط) لەبارەی هەوڵەكانی ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ تێكدانی لێكنزیبونەوەی ئەنكەرەو بەغداد، بابەتێكی رۆژنامەی حوڕیەتی توركی بڵاوكردووەتەوەو.

ئاماژە بەوەكراوە: چالاكییەكی گەورە هەیە لەسەر سنورەكان، پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەیەكی سەربازی گەورە لەسەر دژی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامبدرێت، كە لەئێستادا ئامادەكاری بۆ دەكرێت، بەڵام عێراق وڵاتێك نیە خۆی بڕیار بدات بەڵكو هەژموونی ئێران و ئەمریكا بە قورسی ئامادەیە، وێڕای دابەشبونی تائیفی و نەتەوەیی.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای سەردانەكەی ئەردۆغان كارەكان كاتێك پەیوەست دەبن بە عێراق هەر وا ئاسان نابن، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەكارییەكان بۆ لێدان لە پارتی كرێكاران لە باكوری عێراق بەردەوامە.

بەغداد پارتی كرێكارانی بە حزبێكی قەدەغەكراو پۆلێن كردووە، بەڵام ئەمە نەگەیشتووەتە ئاستی ناساندنی وەك رێكخراوێكی تیرۆرستی، چونكە بڕیارێكی لەوشێوەیە پێویستی بە بڕیاری پەرلەمانی عێراقە.

ڕوونی شیکردەوە، ئێران هەژموونی خۆی بەكاردەهێنێت, بۆ دروستكردنی كاریگەری لە سەر پەرلەمانتارانی شیعە، بۆ رێگەگرتن لە ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان, بەڵام هەوڵەكانی توركیا بەردەوامن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگەو, دەستكردن بە پرۆسەیەكی سەربازی, كە حەشدی شەعبیش بەشداریبكات تیایدا.

بەغداد و هەولێر، خۆیان بۆ دانانی خاڵی هاوبەش لەسەر سنوری عێراق سوریاو بنكە لەخاڵە ستراتیجیەكانی نزیك لە سنوری توركیا ئامادە دەكەن, بە پشتیوانی لۆجستنی ئەنكەر، لەگەڵ دامەزراندنی دوو بنكە نزیك لەسنوری توركیا بەهەماهەنگی لەگەڵ توركیا، ئەوەش یەكەم هەنگاوی لەوشێوەیەیە، لەدوای جەنگی دووەمی كەنداوەوە.

هه‌واڵی گرنگ