بەیانی ئەمڕۆ شەممە 4 ی ئایار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەلآتی ئاسیا هەردوو جۆری نەوت: برێنت و خاوی ئەمەریکی دابەزینی بەرچاویان بەخۆوە بینی.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە 82 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە 83 دۆلار و 67 سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 77 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ کاتی داخستن نرخەکەی بە 78 دۆلار و 95 سەنت بوو.