نەورۆز سەركەوتنەكانی شورتەی ڕاگرت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەورۆز سەركەوتنەكانی شورتەی ڕاگرت

شورتەی پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراق كەوتە داوی یەكسان بوون لەگەڵ نەورۆز لە کێبڕکێکانی گەڕی 26 کە لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی 4 - 4 کۆتایی هات.

لەسەرەتای تایمی یەكەمدا و لە خولەكی 4 زیدان عەبدولجەبار گوڵی یەكەمی شورتەی تۆماركرد، دواتر لە خولەكی 32 ئیبراهیم تۆمیۆ گۆڵی بەرامبەر بوونی بۆ نەورۆز تۆماركرد، لە هەمان خولەك موهەنەد عەلی گۆڵی دووەمی بۆ شورتە تۆمار كردوو دوای دوخولەك و لە خولەكی 34 ئیبراهیم تۆمیۆی پیشەگەری نەورۆز ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە و تایمی یەكەم كۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا نەورۆز باشتر دەبینرا و لە خولەكی 53 لە ڕێگەی مستەفا هەدیبەوە گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و لە خولەکی 78تیش ئیبراهیم تۆمیۆ گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی یانەكەی تۆماركرد.

لەكۆتا خولەكەكاندا شورتە ڕیزەكانی ڕێكخستەوە و لە خولە كەكانی 90 و 90+3 مەحمود مەواس و عەلا عەبدولزەهرا ئەنجامەكەیان بۆ شورتە یەكسان كردەوە.

یارییەكەش بێبەش نەبوو لە شەڕو ئاڵۆزی ناوبژیوانی یارییەكە چەندین جار كاتی ڕەنگاو ڕەنگی بەكار هێنا و عەبدولمەجید ئەبوبەكر لە شوڕتەوە و كلاودیۆ مارادۆنا و دیاریاخی لەنەورۆز بەكارتی سوركردە دەرەوە.

بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی شورتە بەرزبوەوە بۆ 57 خاڵ و لە پێشەنگی ڕیزبەندی دەبینرێت و یانەی نەورۆزیش بە 38 خاڵ بەكاتی لە پلەی حەوتەمە.

هه‌واڵی گرنگ