خولی ئەستێرەكانی عێراق..هەولێر لە یاریگای خۆی بە مینا دۆڕا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خولی ئەستێرەكانی عێراق..هەولێر لە یاریگای خۆی بە مینا دۆڕا

 

هەولێر توشی 11مین دۆران بوو لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق و لەگەڕی 26 لەسەر یاریگای خۆی بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە مینا دۆڕا.

مجتەبا عەلی لەخولەكی 44 بەهەڵە گۆڵی پێشكەوتنی بۆ هەولێر تۆمار كرد ، دوای یەك خولەك كەرار جعفر گۆڵی بەرامبەری بۆ مینا تۆمار كردەوە گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گێمی دووەم بە 10 خولەك محمد جەبار شۆكان گۆڵی دووەمی بۆ مینا تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش مینا بووە خاوەنی 30 خاڵ پلەی 12می ریزبەندی گرتوەو یانەی هەولێریش بە 23 خاڵ پلەی 16می ریزبەندی گرتوەو دوو یاری دواخراویشی هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ