ئەستێرەیەكی بایرن هەڕەشەی دووركەوتنەوە لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لێدەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەستێرەیەكی بایرن هەڕەشەی دووركەوتنەوە لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لێدەكرێت

 

یەكێك لە یاریزانە دیارەكانی بایرن میونخ هەڕەشەی بەشداریكردنی لە یارییەكەی ڕیال مەدرید لێ دەكرێت كە بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بەگوێرەی تۆڕی "تاك سپۆرت"ی بەریتانی، گومان هەیە لەسەر ئەوەی ئیریك دایەری ئینگلیزی، بەرگریكاری بایرن میونخ، لە یارییەكەی كە بڕیارە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرێوەبچێت یاری بكات، دوای ئەوەی تووشی پێكان بوو لە سەری.

دایەر لە ئەنجامی برینێكی سەری لە یارییەكەدا كە بایرن میونخ لە بۆندسلیگا بەرامبەر شتوتگارت ، تووشی خوێنبەربوون بوو.

یانە باڤارییەكە لە بەیاننامەیەكی پزیشكیدا ڕایگەیاند، یاریزان ڕافایل گێرێرۆ پشكنینی بۆ كراوە، دوای ئەوەی لە خولەكی ١٧ی یارییەكەی شتوتگارت گۆڕدرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بایرن میونخ ناچار دەبێت لە یارییەكانی داهاتوودا تواناكانی گێرێرۆ لەدەست بدات، دوای ئەوەی دەركەوت كە گێرێرۆ تووشی پێكان بووە لە پاژنەی پێیدا.

سێشەممەی ڕابردوو، بایرن لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بوو لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی میوانی.

 

هه‌واڵی گرنگ