بایرن میونخ لۆپیتیگی دەكاتە راهێنەری خۆی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایرن میونخ لۆپیتیگی دەكاتە راهێنەری خۆی

 

بەرپرسانی بایرن میونخ پرسیاریان لە ڕاهێنەرێكی ئیسپانی كردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو سەركردایەتی تیپەكەی بكات.

تۆماس توخێلی ئەڵمانی ڕایگەیاندبوو كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ڕاهێنەرایەتی بایرن میونخ بەجێدەهێڵێت، ئەمەش بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئیدارەی بایرن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیك، بایرن میونخ پرسیاری لە ئەگەری گواستنەوەی گولێن لۆپیتیگی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا كردووە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لۆپێتیگی لەسەر مەرجەكانی گرێبەستەكەی لەگەڵ وێستهام یونایتد ڕێككەوتووە، بەڵام تائێستا هیچی واژۆ نەكردووە.

جێی سەرنجە بایرن میونخیش پەیوەندی لەگەڵ زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید هەبوو، بەڵام زیزۆ لەم دواییانەدا ئەو بابەتانەی ڕەتكردەوە.

پێشتر چەند ڕاپۆرتێك ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەگەری ئەوە هەیە توخێل و ئیدارەی بایرن لە بڕیارەكەیان پاشگەزببنەوە، ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكەش لەماوەی وەرزی داهاتوودا لە پۆستەكەی بەردەوام بێت.

هه‌واڵی گرنگ