ئەمرۆ زاخۆ و دهۆك لەخولی ئەستێرەكانی عێراق بەجیا یارییان هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ زاخۆ و دهۆك لەخولی ئەستێرەكانی عێراق بەجیا یارییان هەیە

 

یانەی زاخۆ هەوڵ دەدات پارێزگاری لەو ئاستە بەرزە بكات كە ئەم ماوەیە پێشكەشی كردووە بۆ ئەوەی بتوانێت لە ریزبەندی یانەكانی عێراق لە پێشەوە بمێنێتەوە كاتێك لەم گەڕە دەبێتە میوانی ئەمانەی بەغداد لەسەر یاریگای مەدینە.

زاخۆ لە چوار یاری رابردوو لەدوای یەكەوە سەركەوتنی بەدەستهێناوەو لەم وەرزەش خاوەنی 12 سەركەوتنە.

زاخۆ خاوەنی 46 خاڵەو پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتوەو یارییەكی دواخراویشی هەیە،زاخۆ لەم وەرزە توشی تەنها سێ دۆران بووە ، دواین دۆرانی بەرامبەر بە یانەی كارەبا بووە لە یاریگای خۆی لە 31ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو، ماوەی زیاتر لە چوار مانگە ئەم یانەیە توشی هیچ دۆرانێك نەهاتووە، تەلال بلوشی راهێنەر و یاریزانەكان پێداگرن لەسەر ئەوەی ئەنجامی باش تۆمار بكەن و بە سێ خاڵی تر بگەرێتەوە.

هەرچی ئەمانەی بەغدایە پلەی 19می ریزبەندی بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ، ئەم یانەیەش زۆر پێویستی بە بردنەوە هەیە چونكە لە ناوچەی دابەزینە و لە پێنج یاری رابردووش تامی بردنەوەی نەكردووەو ئەركیشی بەرامبەر بە زاخۆ ئاسان نابێت،لە یاری چوونیش بە زاخۆ دۆراوە.

لە یارییەكی تردا لەسەر یاریگای كەربەلا یانەی دهۆك دەبێتە میوانی یانەی كەربەلا، دهۆك خاوەنی 40 خاڵەو پلەی حەفتەمی ریزبەندی گرتوە،لەدواین دوو یاری رابردوو دهۆك بەرامبەر بووەو پێویستی بە بردنەوە هەیە نایەوێت چیتر خاڵ لەدەست بدات، لە نۆ یاری رابردووش دهۆك توشی دۆران نەهاتووە.

هەرچی یانەی كەربەلایە كە یاری چوونیشی بە یانەی دهۆك دۆراندووە خاوەنی 25 خاڵەو پلەی 14می ریزبەندی گرتوە،یەك یاری دواخراویشی هەیەو ئەنجامەكانی ئەم دواییەی یانەكە زۆر خراپن و لە چوار یاری رابردوو تامی بردنەوەی نەكردووەو سێ بەرامبەر بوون و یەك دۆرانی هەبووە.

كەربەلا دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەران وەربگرێت و بردنەوە تۆمار بكات تا لە ریزبەندی یانەكان بچێتە پێشەوەو زیاتر كار بۆ مانەوە لە ریزی یانەكان بۆ وەرزی داهاتوو دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ