به‌پاساوی ئازادی و كرانه‌وه‌، سنووره‌كان مه‌به‌زێنن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌پاساوی ئازادی و كرانه‌وه‌، سنووره‌كان مه‌به‌زێنن

( ما يلفظ من قول إلا لديه رقيب عتيد )

 

ڕۆژ بەرۆژ بەكارهێنەرانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بەتایبەت فەیسبوك لەسەرانسەری جیهاندا ڕووی لە هەڵكشاندایەو بەهۆی پێشەكەوتنی كۆمەڵگا لە باشوری كوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی تر بەشێك لە هاوڵاتیانی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە، لە سەرجەم چین و توێژەكاندا بە تایبەت گەنجان بەكارهێنەری زۆری فەیسبوك هەن و هەندێك جار دەوترێت فەیسبوك بۆتە بەشێكی بنەڕەتی لە ژیانی مرۆڤەكان.
مەترسی فەیسبوك بەبێ هۆشیاری زیانی هەیەو لەڕوی كۆمەڵایەتیەوە بوەتە جێگای گۆڕینەوەی وێنە بە وێنەو ڕاوسەرنج كە ئەو وێنەیە یاخود ڕاوسەرنجە لایەنە هەرە جوان و باشەكانی نیشان دەدات، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی دەكرێت لەڕووی واقعیەوە پێچەوانەكەی ڕاست بێت، وە بوونی ئەو تۆڕانە وایی لێهاتووە ئەگەر بێت و كەسێك ئەكاونتی نەبێت بەجۆرێك ناو دەبرێت كە دوورە لە دونیای هاوچەرخ.
ئەوەی بەدی دەكرێت، لە هەرێمی كوردستان تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەلای كەمینەیەك بوەتە مەیدانێك بۆ زیادكردنی هۆشیاری و وەرگرتنی سود و زانیاری، بەپێچەوانەوە لای زۆرینەی بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە بوەتە جۆرێك لە خۆنمایشكردن، بووەتە جۆرێك لەبەكارهێنەرانی جەنگی دەروونی و بووەتە جۆرێك لە تۆڵە سەندنەوە بووەتە جۆرێك لە مەیدانی پڕوپاگەندە...هتد، بۆیە فەیسبوك لایەنی ئەرێنی و لایەنی خەراپیشی هەیە.
لەلای بەشێك لەتاكەكانی كۆمەڵگە كاریگەرییە ئەرێنییەكانی ئەو تۆڕە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییەكان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و تاڕادەیەكیش وەك سەرچاوەیەكی زانیاری ناوی دەبەن و لە بەرامبەر سوودەكانیدا، كاریگەرییە نەرێنیەكانیشی وەك هۆكارێك بەكاردێت بۆ شكاندن و لەكەداركردنی كەسانی بەرامبەر، دەرفەتێكیشە بۆ كەسانێك كە بیانەوێت خەڵكانێكی تر تووشی كێشە بكەن و لە ڕاستیدا تۆڕە كۆمەلایەتیەكان گەیشتۆتە ڕادەیەكە كە پەیوەندییە كۆمەڵایەیتەكانی ئێمەی لاواز كردووە لەكاتێكدا كەخۆی ناوی تۆڕی كۆمەڵایەتییە.
بۆیە پێویستە هەر تاكێكی بەكارهێنەر هۆشیار بێت لەڕووی بەرپرسیارێتی یاسایی، كۆمەڵایەتی، تەندروستی و ئاینی، ئەوكات چۆن ئەم تۆڕانە بەكاردەهێنێت ئەوا وەڵامی ئەم پرسیارە لە ئەستۆی خۆیەتی، ئەركی حكومەتیشە یاسا و ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەم تۆڕانە لە خزمەتی كۆمەڵگەدا بەكار بهێنرێت.
لەكۆمەڵگەی كوردەواریدا و لەناوچینی گەنجاندا هاوشێوەی كوڕان، كچانیش بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەلایەتین و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بوونەتە بەشێكی دانابڕاوی ڕۆژانەی ژیانیان، بێگومان سوود و زیانەكانی بەكارهێنانی كەوتۆتە سەرتاك خۆی، بەوەی بەچی جۆرێك بەكاریدەهێنێت، بەڕای بەندە ئەو تۆڕانە بایەخی زیاتر بەو هەڵە باوانەی كەكچانی تەمەن هەرزەكار و كوڕانی تازە پێگەیشتوو دەدات بە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ بەستنی پەیوەندی و بەو هۆیەشەوە كێشەی كۆمەڵایەتی زیاتر دروست دەبێت و هەڵوەشانەوەی خێزانیش ڕوو لەهەڵكشان دەكات كە لەناوخێزانێكدا ژن و مێرد یاخود كوڕو كچ لەزۆربەی كاتەكانیان و وە تادرەنگارێكی شەو مەشغوڵی بەكارهێنانی دەبن.
ئەوەی من بەدی دەكەم لەئێستادا لەهەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان ڕۆژانە بەشێوەیەكی دەمامكدار بەكار دەهێندرێت كە تیایدا ترسنۆك دەكرێتە پاڵەوان و گەندەڵ دەكرێت بە دەستپاك و ناڕاستی دەگۆڕدرێت بەڕاستی و ڕەش بەسپی، وە بەكاردەهێندرێت بۆ ڕشتنی ڕق‌و كینە، وە وایی لێهاتووە بوەتەهۆی گواستنەوەی كێشە كۆمەڵایەتیەكان لە خێزان‌و كۆڵان‌و گوندەوە بۆ ناو ئەم تۆڕە بەرفراوانە، هەر بۆیە بوختانی بن دیوارو بەردەگاكان و سایەی چایخانەكان ئێستا لەفەیسبوكدایە.
ئەوەی كە كارەستاباراوییەوە، لەئێستادا تۆڕ كۆمەڵایەتییەكان وایی لێهاتووە پیاو وە ژن كە خاوەنی ماڵ و منداڵن تووشی خیانەتی زەوجی بوە، وە بەوهۆیەوە ژیانی هاوسەرگیری دەیان و سەدان خێزان هەڵوەشاوەتەوە و جێگای داخیش ئەوەیە لە هەركامێكمان بپرسیت بۆ وادەكەیت، هەمومان یەك وەڵاممان هەیە ئەویش ئەوەیە، ئەمە ئازادی كەسییمە.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ