چوار ساڵ پێش ئێستا و له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابوری و خۆپیشاندانه‌كان و ململانێی نێوان حزبه سیاسیه‌كاندا، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هێزێكی میانرِه‌و مۆدێرن، هه‌وڵه‌كانی خۆی چرِكرده‌وه بۆ به‌دیهێنانی بارودۆخێكی ئارام و گونجاو سه‌قامگیر بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌روه‌ری خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی.
له‌ئێستادا و له‌دوای تێپه‌رِبوونی چوار ساڵبه‌شێك له لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی چوار ساڵ پێش ئێستای یه‌كگرتوو كه بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌دا ناجێگیر و ناسه‌قامگیر بوو له رِووی ئه‌منی و ئابورییه‌وه.
له‌و كاته‌دا هه‌رێمی كوردستان و عێراق گیرۆده‌ی جه‌نگی داسه‌پاوی (رِێكخراوی تیرۆرستی داعش) بوون به‌درێژایی هه‌زار كیلۆمه‌تر، هه‌ر ئه‌و كات پێشبینی ده‌كرا پاش كۆتایهاتنی جه‌نگی داعش هه‌رێمی كوردستان بگلێت له‌ج ه‌نگێكی تره‌وه ئه‌وه‌یش جه‌نگی سوپای عێراق به بیانووی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكان.
هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا له‌رِووی ئابورییه‌وه له‌به‌ر برِینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له‌لایه‌ن عێراق و دابه‌زنی به‌های به‌رملێك نه‌وت بۆ 20 دۆلار ودابه‌زینی ئاستی بژێوی خه‌ڵك و نه‌مانی هه‌لی كار و له‌كار كه‌وتنی زۆربه‌ی پرۆژه‌كان به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه هه‌ژاری باڵی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا كێشابوو.
له‌و بارودۆخه‌دا ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگانه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بوو، ئه‌و كات یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داوای پێكه‌وه ژیانی و یه‌كخستنی ماڵی كوردی ده‌كرد، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی یه‌كگرتوو له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی تری سیاسیه‌وه به هاوئاوازی و رِه‌گه‌ڵكه‌وتن ناوده‌بار و تۆمه‌تی بێ بنه‌مایان بۆ ئه‌و حزبه هه‌ڵده‌به‌ست.
به‌هۆی هه‌وڵه بوێرانه‌كانی و سوور بوون له‌سه‌ر به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئارامی و یه‌كخستنی ناو ماڵی كورد، له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا گه‌وره‌ترین هێرشی نارِه‌وایی كرایه سه‌ر .
له‌ئه‌نجامداو له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018ی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان باجی ئه‌و هه‌ڵوێسته دروستانه‌یی دا‌و و ده‌نگه‌كانی بۆ نیوه دابه‌زی، ئه‌مه له كاتێكدابوو كه به‌هۆی ناكۆكۆی حزبه كوردستانیه‌كان و خۆڵكردنه چاوی میلله‌ته‌وه، نیوه‌ی خاكی كوردستان له‌ده‌ست ده‌رچوو، به‌ڵام دوای چوار ساڵ له‌و تۆمه‌تباركردنانه‌ی یه‌كگرتوو هه‌ر ئه‌وانه‌ی كه دژی سازان و پێكه‌وه‌ژیان و تێكنه‌دانی نێوماڵی كوردن بوون، ئه‌مرِۆ كه شه‌رِی داعش و ترسی شه‌رِی حه‌شدی شه‌عبی نه‌ماوه‌و بارودخۆی ئابوریش به‌ره‌و باشی ده‌رِوات، داوای سازان و پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌ن، له په‌نای ئه‌م دروشمه بریقه‌دارانه‌دا ده‌یانه‌وێت له‌كێكی ده‌سه‌لاَت بێ به‌ش نه‌بن.
ئه‌وه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ئه‌و لایه‌نه ناكۆكانه‌ی ئه‌و كات و به‌دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌شه‌وه له‌بیركردنه‌وه‌یاندا چوار ساڵ له‌دوای یه‌كگرتوی ئیسلامی كرودستانه‌وه‌ن و ئه‌وه یه‌كگرتووی ئیسلامی گۆرِه‌پانه‌كه‌ی بۆ ئێوه چۆڵ كرد، ئێوه گه‌ر ده‌توانن برِۆن كوردستان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.