دوای 28 ساڵ چیتانكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای 28 ساڵ چیتانكرد


لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆداو 28 ساڵ پێش ئێستا ڕاپەڕینە مەزنەكەی هاوڵاتیان لە شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دژی زوڵم و ستەمەكانی حكومەتی بەعس و بۆ بەدیهێنانی چەندین ئامانج دەستی پێكرد و سەدان شەهید و قوربانی درا، بەڵام بەرپرسانی هەرێم لە ماوەی ئەو 28 ساڵەدا جگە لە نەهامەتی و ماڵوێرانی و شەڕی براكوژی و دوو ئیدارەیی و كۆكردنەوەی سەروەت و سامان و نەهێشتنی هەستی نەتەوایەتی لای بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی ئەم نیشتیمانە، هیچی تریان بۆ هەرێم نەهێناوە و بگرە بەرپرسان هۆكارێك بوون بۆ پێشنەكەتنی كۆمەڵگەی كوردی و بەدی نەهێنانی ئابوریەكی سەربەخۆ و لە گۆڕنانی خەونی سەربەخۆی بۆ هەرێمی كوردستان.
لە بەرواری 5/3/1991 یەكەم بروسكەی ڕاپەڕین لە شارۆچكەی ڕانیەوە دەستیپێكرد و یەك لەدوای یەك لەماوەی چەند هەفتەیەكدا سەرجەم شاروشارۆچكەكانی گرتەوەو لەدوای هەوڵێكی زۆر سارجەم شاروشارۆچكەكان بەشاری كەركوك و خانەقینیشەوە لە چنگی دەسەڵاتی بەعس دەرهێنران، لەئێستاداو و لەدوای 28 ساڵ لەو ڕاپەرینە ئەمڕۆ هاوڵاتیان بە بێزاریەوە ئەو یادە دەكەنەوە.
لەپاش 28 ساڵا و لە دروشمەكانی ئەو كاتی ڕاپەڕین كە خۆی لە ئازادی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی دەبینیەوە، لەئێستاداو لە ساڵی 2019 ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو ئامانجەی ڕاپەڕین لە پاشەكشەدان و نادادی دەسەڵاتدارانی هەرێم بووەتە خۆرە بۆ گیانی كوردایەتی و نیشتمانپەروەری لای هاوڵاتیان و ئێستا هاوڵاتی كورد بەهۆی ڕای ئازاد و بیروباوەڕیەوە لەلایەن بەرپرسە كوردەكان كە هەرێم بەڕێوەدەبەن دەستگیردەكرێن و سەركوت دەكرێن.
سەرەڕایی لەباربردنی ڕایی ئازاد لەهەرێم لەئێستادا بەهۆی چاوچنۆكی حزبەكانی دەسەڵات تا دێت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێكاری و بێ هیوای ڕوو لەهەڵچون دەكات و بارودۆخی ئابوری هاوڵاتیانیش لە ئاستێكی نەخوازراو خراپدایە.
هەروەها لە ئێستادا هاوڵاتیان پێیان وایە ئەوان بوون دەستیان بە ڕاپەڕین كردو قوربانیاندا و چەندین بەرپرسی حیزبیش ئەو ڕاستیەیان دوپات كردۆتەوە، بەڵام خێر و بێری ڕاپەرین و دەستكەوتەكان بۆ جووت حیزبی دەسەڵاتدار و بنەماڵەكەنیان بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ