كوشتنی مێرمنداڵێك لەپێناو مۆبایلێكدا لەئەنجامی چیدایە؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كوشتنی مێرمنداڵێك لەپێناو مۆبایلێكدا لەئەنجامی چیدایە؟

لەم ساڵانەی دوایدا كە پێی دەوترێت سەردەمی تەكنەلۆژیاو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، لە هەرێمی كوردستان خۆكوشتن و كوشتن لە حاڵەتەوە بوون بە دیاریدە بەو ئەندازەیەی لەلایەن هاوڕێ و هاوتەمەنەكانیەوە مێرمنداڵێك لەپێناو كەمێك دینار و مۆبالێكدا كوژرا.
دایكێك كە ناڵەی هاواری لە ئاسمان دەنگی دایەوەو بەناخێكی پڕ ئاگر و هەستێكی قوڵی بریندار و جەرگی سوتاوەو دەنگێكی گڕی ماندوی دەستی گریان، ناڵەی دڵی بەچەند ووشەیەك دركاندو نیگەرانی ئەو ڕۆژانەی دڵی نەدەهات ڕوومەتی ڕۆڵەكەی ماچ بكات و بە حەسەرەتی ماچی كوڵمی، دەستەكانی جگەر گۆشەكەی ماچ دەكرد، دایكی جەرگ سوتاو هاوكات باوكێك كە پڕ لە هێز و بە ئەژنۆی شكاوەو دەست لەناو دەستی پێنج كچ چاوەڕوانی گەڕانەوەی یووسفەكەیان دەكرد، بەڵام مەخابن لەدوای چاوەڕوانیەكی زۆری تۆقێنەر و هەوڵ و هەڵایەكی لە ڕادەبەدەر، لەو كاتەی مرۆڤەكان لەگەرمەی خەوندابوون، هەواڵی مەرگی تاقانەكەیان پێگەیشت، چ مەرگێگ! مەرگێك ڕۆڵەیەكی 13 ساڵانە لەپێناو مۆبالێك و كەمێك دیناردا بە بەرد و بە دڕەندەترین شێوە ڕۆحی پاكی بەرەو ئاسمانەكان بەرز كرایەوە.
قەدەری مێرمنداڵەكە و نازی لە نێوان خێزانەكەیدا هەر ئەوەندە بوو، بەڵام بۆ بەو جۆرە و لە پێناو چیدا ئەو ئەنجامەی پێبڕا؟! ئەی بۆچی ئەو هاوڕێیانەی كە ڕۆژانە پێكەوە یاری و چێژیان لە خۆشیەكانی ژیان وەردەگرت بەو ئەنجامەیان برد؟!...
هەر مرۆڤێك لە هەر شوێن و جێگایەك بێت، بە بیستنی ئەو كارەساتە خۆی پێناگیرێت و گریان ناخی دەهەژێنێت و بە دوای وەڵامی ئەو هەموو كارەسات و سوككردنی گیانی مرۆڤایەتیەدا وێڵ و سەرگەردان دەبێت بێ ئەوەی هەستی پێبكات و خۆی بە ئاگا بهێنێتەوە كە ئەو ئەنجامە بەرهەمی فیلمە دۆبلاژكراوەكان و بەرنامە و یارییە ئەلكترۆنیەكان و هتد.... پیلان داڕێژراوەكانە كە ژمایەرەك دەزگای ڕاگەیاندن پەخشی دەكەن وەك دیاری بە سەرتاسەری شارو شارۆچكەكانی هەرێمدا پەخشی دەكەن و بینەرێكی خەیاڵیان هەیە كە ئامانج لێیان هەڵوەشاندنەوەی خێزان و بەها بەرزەكانی كۆمەڵگەو دروستكردنی كۆمەڵگایەكی ژەنگاوی و داڕوخاوەو لە هەمان كاتدا هێنانی توند و تیژی و بەد ڕەوشتییە بۆ كۆمەڵگا ئەمە جگە لەو بێكاری و بێزارییەی حكومەتی هەرێم و بەشێك لە لایەنە سیاسیەكان بەسەر هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەیاندا هێناوە.
بەداخەوە هەرچی بڵێن دەگەینەوە خاڵی سفر، چونكە ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و یارییە ئەلكترۆنیەكان بە ڕادەیەك بینەر و مشتەریان هەیە كە لە كەمترین كاتدا زۆرترین ڕێژەی بینین تۆمار دەكات و لە ئەنجامیشدا وەك چۆن بەرنامەڕێژی بۆ كراوە كۆمەڵگا بەرەو ئەو ئاستە نزم و بۆگەنە دەبات كە ڕۆژ نیە هەواڵی خۆكوشتن یاخود كوشتن لە شارو شارۆچكەكانی هەرێم نەبیستین...
هەرچەندە ئاخێكی سارد و كردەیەكی بێ ئەنجامە، بەڵام پێوستە هەڵمەتی داخستنی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنە ڕابگەندرێت و چیتر ڕێگە نەدرێت بەناوی ئازادی و كرانەوەو مافی تاكەكەسی سوكایەتی بە بەها باڵاكانی مرۆڤایەتی بكرێت و ڕەوشتی تاكی كورد بەو ئاقارە ترسناكەدا ببرێت كە كورد فرۆشان بودجەیەكی خەیاڵیان بۆ تەرخان كردوەو هەڵبڕینی دەستی ناڕەزایی لەدژیان بڤەو تاوانە...
هیچ نەبێت با ئێمەی خاوەن كەسایەتی و خاوەن وویژدان ڕێگر بین خۆشەویستانمان بینەری ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەو ئالودەی ئەو یارییە ئەلكترۆنیانە نەبن و بە بەرنامەی بەرزی ئیسلام گۆش بكرێن و ئاڕاستە بكرێت تاوەكو هیچ نەبێت لەئەنجامدانی ئەو كابوسانە دووربن............

هه‌واڵی گرنگ