بۆ یەكگرتووەكان، ڕێگاكەتان زۆری ماوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ یەكگرتووەكان، ڕێگاكەتان زۆری ماوە

6/12 لە ناو یەكگرتوودا ڕووداوێك بوو كە دەتوانین لە دوو لایەنەوە خوێندنەوەی بۆ بكەین، لە لایەكەوە بێ تاقەتی و هاوخەمی و ئەشكەنجەدان و گرتن و سوتاندنمان بیر دەخاتەوە، لەلایەكەوە هیوا و هێز و وانەی كۆڵنەدان و بەردەوامیمان فێر دەكات .

لە 6/12 دا یەكگرتووەكان فێری ئەوە بوون كە نا سوتاندنی بارەگاكانمان نە شەهید كردنی سەركردەكانمان نە گرتنی ئەندامەكانمان ساردمان ناكاتەوە و ڕامان ناگرێت لەو پەیام و ڕێبازەی گرتومانەتە بەر ..
ئەگەر لایەنێك لە ناوچەیەك تووشی ئیرهابی فكری بووبێت ئەوا یەكگرتوو لە دهۆك لەژێر ئیرهابی فكری و جەستەیدایە بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئەی زۆر لێكردن و ئەشكەنجەیە دەبێتە وزە بۆ گەورەبوون و بڵاوبوونەوەی پەیامەكانی لە ناو ماڵەكانی دهۆكدا، ئەشكەنجەی دەرونیان دەدرێت بەوەی دەیان ساڵە ئەندامانی یەكگرتوو كە خاوەنی شەهادەی بەرز و توانای ئەكادیمی باشن بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە مەحرومی كردوون لەو استحقاقە شەخصیەی ئەندامان و لەڕووی جەستەییەوە ئەندامانی یەكگرتوو دەگیرێن و بارەكاگانیان دەسوتێنرێت ..
نزیك لە 6/12 شەهیدی مینبەر (د.وشیار اسماعیل) بە شێوازێكی زەلیل و ترسنۆكانە لەبەردەم ماڵەكەی خۆی تیرۆریان كرد لە پایتەختی كوردستان! شەهیدی مینبەر چووە پاڵ شەهیدانی ئەم كاروانە .
ئەوەی گرنگە ئەندامانی یەكگرتوو خوێنی شەهید بكەنە ئاودێری ئەو ئەو گوڵەی كە پێشكەشی هاونیشتیمانیانی دەكەن بۆ ئارامی و ئاوەدانی كوردستان .
یەكگرتوو بەو(سوتاندن و گرتن و تیرۆركردنە) باجی میانڕەویەتی و دەستی ئاشتی و بەردەوامبوونی لەسەر دژە گەندەڵی و پەروەردەكردنی نەوەیەكی میانڕەوی نیشتیمان دۆست دەدات .
ئەوەی پێویستە ناحەزان بیزانن .
1) لە 6/12 دا پێویستە لەوە تێ گەیشتبن كە وەك ئێوە سوتانی بارەگا نابێتە هۆی ئەوەی خوێنی رۆڵەیەك یان تاكێكی ئەو نیشتیمانە بڕێژیت ، چونكا لای یەكگرتوو خوێنی مناڵێك لە هەموو بارەگاكانی پیرۆزتر و بەنرخترە و نابێت ببێتە پاساوی ڕەشبگیری.
2) یەكگرتوو خاوەنی جۆرە ئەندامێك كە ئەشكەنجەدانیان زیاتر وزە و توانایان پێ دەبەخشێت و وادەكات زیاتر بەردەوام و داكۆكیكاری ئەو پەیامە بن كە هەڵیان گرتووە .
3) تیرۆركردنی سەركردە و مامۆستایان واتای كۆتایی هاتنی ئەو پەیامە نییە بەڵكو دەبێتە هۆی لەدایك بوونی دەیان سەركردە و مامۆستای تر .
لە كۆتایدا ئەندامانی یەكگرتوو رێگایەكی دوور و درێژیان لەبەردەمدایە كە پڕیەتی لە نشێو و ناڕەحەتی و پێویستە ئازایانە بەوپەڕی هیواوە درێژەپێدەری پەیامی شەهیدان بن .

الله شەهیدانی كاروانی دادپەروەری بە بەهەشتەكەی خۆی شاد بكات و استقامەش بە ئەندامان و هاوەڵانی شەهیدان بدات ..

 

هه‌واڵی گرنگ