ئاواتەكانمان بۆ 2017
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاواتەكانمان بۆ 2017

 

 

 

ئەگەر ڕۆژنامەنوسێك یان توێژەرێك لە وڵاتێكی پێشكەوتوودا بڕوات سەردانی شەقامەكان بكات و خەڵك بدوێنێت سەبارەت بە ئاوات و ئامانجیان بۆ ساڵی نوێ چییە ؟ چینە جیاوازەكان وەڵامی جیاواز دەدەنەوە بەگوێرەی پیشە و حەز و ئارەزویان ، لەوانەیە دكتۆرێك بڵێت هەوڵدەدەم توێژینەوەی زیاتر بكەم و زانیاری و ڕێنمایی تەندروستی زیاتر بە هاوكاری دەزگاكانی حكومەت پێشكشی هاونیشتیمانمانمان بكەین ، ئەندازیارێك بڵێت هیوادارم كۆمپانیاكان زیاتر گرنگی بە دیزاینی ناوەوە و دەرەوەی بیناكانی وڵات بدەن بۆ ئەوەی سیمایەكی جوان بە شارەكەمان ببەخشێت و لەگەڵ نوێگەریەكانی سەردەمدا بڕۆین ، مامۆستایەك بڵێت هەوڵدەدەم بە باشترین و جوانترین شێوە ببمە باوك و دایك بۆ خوێنكارەكانم و بە دوای تازەترین و نوێترین توێژینەوەدا بگەڕێم بۆ ئەوەی جوانترین و لێك نزیكبوونەوە لە نێوان مامۆستا و قوتابیەكەی ڕووبداتو باشترین زانیاری پێ بدەمچونكا قوتابیانمان نەوەی نوێی وڵاتمانە ، خوێنكارێك بڵێت حەزدەكەین قوتابخانەكەمان لە ساڵی نوێ چەندین گەشتی عیلمیبۆ دەرەوەی وڵات ساز بكات و زیاتر برەو بە تواناكانمان بدرێت، هاونیشتیمانیەكی ئاسایی لەبەر ئەوەی ژیانی دابین كراوە سوپاسی حكومەت دەكات و هیوادارە ساڵی نوێ حكومەتەكەی زیاتر گرنگی بە خزمەتگوزاری بدات و وڵاتێكی مەزنیان بۆ دروست بكات...

ئەگەر هەمان ئەو ئەشخاسانە لە هەرێمی كوردستان بژیانایە چیان وەڵامی ئەو ڕۆژنامەنوسە دەدایەوە ؟!

بە كام ئومێدەوە قسەیان دەكرد ، مامۆستاكەیان دەیوت لەژێر سایەیی حكومەتێكی كەمتەرخەمەوە وا خەریكە مامۆستا و پەروەردەی نەوەیەك ژیانی لە مەترسی دایە و پێویستە حكومەت هەرچی زوو ڕوبعە مچەی مامۆستایان لە كاتی خۆیدا بدات پێمان بۆ ئەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەڕوی نەوەی نوێی وڵاتەكەماندا بكەینەوە چونكا بەڕاستی ژیانی مامۆستا لەوپەڕی ناڕەحەتیدایە، خوێنكەرێكیش بە چاوی فرمێسكەوە كە ترسی ئەوەی هەیە ئەمساڵی خوێندنی بفەتێ داوا دەكات دەرگای قوتابخانەكان بكرێتەوە و دەرس بخوێنن چونكا حەز دەكەن لە داهاتوودا ببنە مامۆستا ،دكتۆر ، ئەندازار، بەڵام كە سەیری گیرفانی خاڵی باوكیان دەكەن ئومێد و حەزەكەیان لەژێر خاك دەنێن و پەشیمان دەبنەوە .

لەمڕۆدا گوزەران و ژیانی هاوڵاتیان بەجۆرێكی لێ هاتوە كە تاكەكانی ئەم نیشتیمانە لە ژێر سایەیی حكومەتێكی موفلیس و بەرپرسانێكی تێردا ئینتیمای نیشتیمانیان بۆ خاك و وڵاتەكەیان نەماوە كە چەندین ساڵە باپیرانیان خەباتیان بۆ كردووە و و خوێنیان بۆ بەخشیوە ..

هیواكان هەموویان یەكسان بوون بە پێچەوانەی هاوڵاتیانی وڵاتەكانی تر ، لەم نیشتیمانە داگیركراوەدا هیواكان بریتین لە نانێكی گەرم و هەناسەیەكی ئازادی و كەشێكی ئارام و دوور لە جەنگ..

حكومەت بە بەرنامە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو كاری بۆ ئەوە كردووە كە كە ئومێد و هیواكان و هەوڵدان بۆ بەدامەزراوەیی كردنی سیسەتەمەكان و بەرەوپێشبردنی وڵات هەمووی لەژێر خاك نا .

دیكتاتۆرەكانی سەردەم گەورەترین چەكی دەستیان لەمڕۆدا ئەوەیە كە كە هیوا و ئومێد و دڵسۆزی لە ناخی هاوڵاتیانیدا كاڵ بكاتەوە ، بەردەوامی ئەو نائومێدیە لە بەردەوامی خۆیان دەبیننەوە ..
چونكا ئەگەر هیواكان نەبن ڕۆشنبیر و چینی هۆشیار دروست نابێ ئەگەر هیواكان نەبن لە بازنەیەكی داخراودا دەسوڕێینەوە ..
ئاواتی باوكێك لە نیشتیمانمان بریتیە لەوەی كە نانێك بۆ منداڵەكەی بهێنێتەوە ئێواران و شەو بە برسیەتی نەخەوێت بۆ ئەوەی بەیانی ناچاری فرۆشتنی ئەندامێكی جەستەی نەبێت .
لە هەر وڵاتێكدا ئەگەر ئاواتەكان بریتیبوو لە پێداویستیە سەرەتاییەكا هۆشیاری تاكەكان لاواز دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی نەوەیەك كە چاوی لە دەستی چینێكی خاوەن پارە و بەرپرسێكی بەرژەوەندی خوازبێت ..

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ