دووەم حاڵەتی مردن بەهۆی كۆرۆناوە لەسەیدسادق تۆمار كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دووەم حاڵەتی مردن بەهۆی كۆرۆناوە لەسەیدسادق تۆمار كرا

 

ئەمڕۆ شەممە 20-6-2020، دووەم حاڵەتی گیان لە دەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە سەیدسادق تۆمار كراوەو داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت پابەندی بڕیار و ڕێنماییەكان بن.

 

دیاری ڕەفیق قائیمقامی قەزای سەیدسادق بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆ دووەم حاڵــەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەیدسادق تۆمار كرا.

 

هەروەها قائیمقامی قەزای سەیدسادق داوا لە هاوڵاتیان دەكات ڕێگەكانی خۆپارێزی بۆ سەلامەتیان بگرنەبەر و تێكەڵ بوون و سەردانی شوێنە گشتیەكان كەم بكەنەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ