ئه‌ندامێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: عێراق پێی ناوه‌ته قۆناغی ته‌شه‌نه‌كردنی سه‌رانسه‌ریی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌شڵێت: كار له‌كار ترازاوه و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌رانسه‌ری له شاره‌كان كێشه‌ی كۆرۆنا له وڵات چاره‌سه‌ر ناكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20 ی حوزه‌یرانی 2020 حه‌سه‌ن خه‌للاتی ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، ئێستا دۆخی كۆرۆنا له عێراق له مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و گرتنه‌به‌ری رێكاری خۆپارێزییه‌وه گۆڕاوه بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی گشتگیر.
ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له قۆناغی سه‌ره‌تا له عێراق ته‌نیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو و ژماره‌یه‌ك پارێزگا بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و په‌تایه هه‌موو كۆچه و كۆڵانه‌كانی وڵاتی ته‌نیوه، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ئێستا راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش هیچ سوودێكی نابێت.
حه‌سه‌ن خه‌للاتی باسی له‌وه‌ش كرد، به‌زووترین كات ده‌رماڵه و شایسته داراییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی خه‌رج بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له درووستكردنی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه و كڕینی پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه.