ووته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، وورده‌كاری رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌خاته روو، كه پۆلیسێكی سه‌رسنوور بریندار بوو و هاووڵاتییه‌كیش گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 23-6-2020، رائید بارزان عوسمان ووته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رووداوه‌كه كاتژمێر 1ی شه‌وی رابردوو لەنێوان گوندی سەرگەت و هانەی دنی سەر بەناحیەی بیارە روویداوه.
ووته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئاشكراشیكرد: " رووداوه‌كه لەئەنجامی شەر و دەمەقاڵەکردن بووه لەنێوان کۆڵبەر و کاسبکاران و هێزی پۆلیسی پاسەوانی سه‌رسنوور، به‌م هۆیه‌شه‌وه كه‌سێك ده‌كوژرێت و فەرماندەی فەوجی پاسەوانی سنوور و ئەفسەرێک و 6 کارمەند بریندار بوون و زیان بەر چەند ئۆتۆمبێلێک كه‌وتووه".
رائید بارزان عوسمان، له‌باره‌ی كوژراوه‌كه‌شه‌وه، ووتی: " ئه‌و كه‌سه‌ی له رووداوه‌كه كوژراوه ته‌مه‌نی 35 ساڵان بووه و به ناوی (س.ف.ف.)، دانیشتووی ناحیه‌ی خورماڵه".
راشیگه‌یاند: تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوە و دۆسیەی لیکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی بیارە بۆ رووداوەکە كراوه‌ته‌وه.