نەخشەیەكی جوگرافی زۆر كۆن دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەخشەیەكی جوگرافی زۆر كۆن دۆزرایەوە

 

 

شوێنەوارناسان لە مەكسیك نەخشەیەكی كۆنیان دۆزییەوە كە مێژووەكەی بۆ (2000) ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

پسپۆڕانی شوێنەوارناسی لەپەیمانگای نیشتمانی بۆئەنترۆپۆلۆجیاو مێژووی مەكسیك تاشەبەردێكی گەورەیان دۆزیوەتەوە كە نەخشەیەكی جوگرافی لەسەر هەڵكەندراوەو مێژووەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ (2000) ساڵ پێش ئێستا.

ئەو پسپۆرانە ئاماژە بەوە دەكەن ئەو بەردەی كە نەخشەكەی لەسەر هەڵكۆڵدراوە جۆری بەردی بازلت یان بەردی گڕكانییەو درێژییەكەی (1.7) مەترو پانییەكەی (2.12) بۆ (2.17) مەترەو ئەستوورییەكەشی (0.6) بۆ (1.7) مەترەو ئاراستەی تەوەرە سەرەكییەكەی بەرەو گركانی (ڤۆیگۆ دی كۆلیما) یە كە (14) كیلۆمەتر لە شوێنی بەردەكەوە دوورەو بەپێی لێكدانەوەی شوێنەوارناسەكان پێدەچێت ئەو بەردە پێشتر لە ئەنجامی هەڵپژانی گڕكانێكەوە هەڵدرابێتە ئەو ناوچەیە.

شوێنەوارناسەكان دەڵێن، ئەو نەخشە جوگرافییەی ئەو ناوچەیە كەلەسەر ئەو بەردە هەلكۆڵدراوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە زانیارییەكانی خۆیان بۆ نەوەكانی دوای خۆیان بەو جۆرە گواستۆتەوەو پێناچێت زمانێكی نووسراویان هەبووبێت».

لەمبارەیەشەوە (خۆلیۆ دی لا روسا) ی بەرێوەبەری پەیمانگاكە دەڵێت، دۆزینەوەی تاشەبەردی گەورە كە نەخش و نیگاری لەسەر بێت شتێكی دەگمەن نییە لە لامان، چونكە تا ئێستا نزیكەی (100) تاشەبەردی لەو جۆرەمان دۆزیوەتەوە، بەڵام دۆزینەوەی ئەم تاشە بەردە گرنگییەكەی لەوەدایە كە نەخشەیەكی جوگرافی ناوچەی باشووری گڕكانەكەی لەسەر هەڵكۆلدراوەو تێیدا بەجوانی ڕووبارو جۆگەو دۆڵەكان دەبینرێت و گوندەكانیش لە شێوەی بازنەدا ئاماژەی پێكراوە.

شوێنەوارناسان پێیانوایە كە دانیشتوانی دێرینی مەكسیك زۆر ماندوو بوون بەو نەخشەیەوە، ئەوان دەڵێن، بۆ هەڵكۆڵینی ئەو نەخشەیە زیاتر لەسێ شێوازی چارەسەركردنی بەردەكە بەكارهاتووە.

پسپۆڕان دوای لێكۆڵینەوەیان لە نەخشەكە لەو بڕوایەدان ئەو نەخشەیە كاری شارستانیەتی خاوەن گۆرستانە ستونییەكانە كە لە قۆناغی نێوان (200) ی پێش میلاد بۆ (200) ی میلادی لە خۆرئاوای مەكسیكدا ژیاون، هەر بۆیە تەمەنی ئەو نەخشەیەشیان بە (2000) ساڵ مەزەندە كردووە.

بڵاوكراوەی كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ